راگەیاندن
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی: ماڵاوایی لە ژیانکردنی هاوڕێ عیسا جەمشیدی
10:09 - 21/2/2023
زۆر بەداخەوە ئاگادار بووین کە هاوڕێ عیسا جەمشیدی کادر و یەکێک لە فەرماندە لێهاتوو و دێرینەکانی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشییەوە لە دەرەوەی وڵات ماڵاوایی لە ژیانکردووە.
هاوڕێ عیسا کە لە ریزەکانی کۆمەڵەدا بە عیسا سوور دەناسرا،لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ئاوایی نەجەفاوا لە ناوچەی کامیاران لەدایک بووە و وەک زۆربەی تێکۆشەرانی سەردەمی خۆی لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران و بەرەنگاری شۆڕشگێرانەی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە دەسەڵاتی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی،چالاکانە هاتە مەیدان و لە ریزەکانی کۆمەڵەدا خەباتی خۆی دەستپێکرد.
هاورێ عیسا سوور بە لێهاتووی و شارەزایی خۆی توانی وەک کادر و فەرماندەیەکی ژیر و لەخۆبردوو دەور ونەقشی بەرچاوی بێ لە خەباتی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دژی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی.
کاک عیسا جەمشیدی کە لەم ساڵانەی دواییدا بەداخەوە تووشی نەخۆشییەک ببوو،رۆژی شەممە ١٥ی رێبەندان لە وڵاتی سوئێد و لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە هاوڕێ و ئازیزانی کرد.
بە بۆنەی ماڵاوایی لە ژیانکردنی هاوڕێ عیسا جەمشیدی پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی بە تایبەت لە کوبرا خانمی هاوسەری و منداڵە ئازیزەکانی سارا و ئالان و هەموو بنەماڵەی جەمشیدی و خەڵکی ئاوایی نەجەفاوا و ناوچەی کامێاران دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
بژی یادی ئازیزی کاک عیسا جەمشیدی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
۵/٢/٢٠٢٣
بابەتی زۆرتر
- ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵاوایی لەژیان کردنی هاوڕێ «یەدوڵڵا بیگلەری»
- خوشکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
- ڕاگەێندراوی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە؛
- ئاگاداری رێورەسمی رێزگرتن لە چووار پێشمەرگەی ئێعدام کراوی کۆمەڵە لە ئاڵمان
- هاوڕێ ڕەئووف بابائیان تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد