چالاکیەکان

ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی نەورۆز لە وڵاتی نۆروێژ

11:41 - 22/3/2023

ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی نەورۆز لە وڵاتی نۆروێژ

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە سەر بانگهێشت و ئامادەکاری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ئاکسیۆنێکی جەماوەری بەرین بە بۆنەی نەورۆز بە ناوی نەورۆزی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو.

بەشدار بوان کاتژمێر ١٤ لە مەیدانی کرێکاری شاری ئۆسلۆ گرد بوونەوە،
ڕێو ڕەسم بە سرودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ڕزگاری بە دروشمی ژن، ژیان ئازادی دەستی پێکرد، دواتر لە لایەن هەر کام لەبەڕێزان خاتوو ئەوین ڕۆستەمی بەڕێوە بەری بەشی کوردی و هاوڕێ هانا موعاونی بەڕێوە بەری بەشی فارسی کورتەیەک لە سەر مێژوی نەورۆز باس کرا و ڕیزی بەرنامەکانیان ڕا گەیاند.
بەڕێز خۆسرەو قادری بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری پەیامی ناوەندی خوێندەوە، بەهار فاتمی ئەندامی دەستەی بەڕێوە بەری ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هانای ڕۆژهەڵات پەیامی هانای ڕۆژهەڵاتی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
لەم ڕێو ڕەسمەدا کە سەدان کەس ئامادەی بوون کۆمەڵێک شاعیر و هونەر مەند وەک بەڕێزان هیوا ئەحمەدی، جەلال هانیس، قادر ئەلیاسی، بەهار فاتمی، مەدینە عوسمان بەشدارییان کرد و پەخشان و سرودەکانیان پێشکەش بە ئامادە بوان کرد.
شایانی باسە کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمە بوون.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ