چالاکیەکان

ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی نەورۆز لە شاری بەرگێن وڵاتی نۆروێژ

11:36 - 22/3/2023

ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی نەورۆز لە شاری بەرگێن وڵاتی نۆروێژ

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١٨ی مانگی ٣ لە شاری بەرگێن لە وڵاتی نۆروێژ، ڕێو ڕەسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی نەورۆز بەڕێوە چوو، لەم ڕێو ڕەسمەدا کە سەدان کورد لە چوارپارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، کۆمەڵێک وتار، شێعر، سرود و بەرهەمی هونەری دیکە لە لایەن ئامادەکارانەوە پێشکەش کرا.


شایانی باسە کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە لە شاری بەرگێن بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمە بوون.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
نۆروێژ، کومیتەی ناوچەی بەرگێن