چالاکیەکان

ڕاپۆرتی بەرێوەچوونی رێورەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان ( کۆڵن)

10:29 - 21/2/2023

ڕاپۆرتی بەرێوەچوونی رێورەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان ( کۆڵن)

رۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی فیبروار بۆ رێز گرتن گرتن لە یادی ٤٤ ساڵ خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە و ھەروەھا رێز گرتن لە شۆرشی ژینا لە ژێر ناوی ژن ژیان ئازادی ،بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان و ھاورێیانی کۆمەڵە لە شاری کوڵن بە رێوە چوو.


سەرەتای بەرنامەکە لە لایەن ھاورێ سوھەیلا بابەک دەستی پێکرد و بە خێر ھاتنی میوانەکانی کرد و دواتر مەراسمەکە بە سرودی بانگەواز سرودی رەسمی کۆمەڵە و بۆ رێز گرتن لە یادی ھەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و رێگای ئازادی کوردستان و شەھیدانی شۆرشی ژن ژیان ئازادی دەقەیەک بێدەنگی راگیرا.
ھاورێ ئەبوبەکر مودەرسی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە بەشداری مەراسمەکە بوو و وێرای رئز گرتن لە رۆژی کۆمەڵە و ئامانجە بەرزەکانی لە سەر بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان و پێویستیەکانی خەباتی ژن ژیان ئازادی لە کوردستان و ئێران و ھەروەھا ھاوئاھەنگی ھێزە کوردستانیەکان بۆ ئەوە لە داھاتوودا لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی ئێران یەکگرتویی دروست بکرێت ،جەختی کردە سەر ئەوەی ھەرچی زیاتر یەکریزی و پەتەو بوونمان لەم ئاستەدا زۆرتر ئەتوانێت کاریگەر بێت.
ھاورێ شیوا رەدە ئەندامی کومیتەی ئاڵمان وتەکانی بەرێز کاک ئەبوبەکر مودەرسی بە زمانی فارسی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.
ھاورێ بەکر لەگز ھونەرمەند و پێشمەرگەی نێو ریزەکانی کۆمەڵە بە سرودێکی شۆرشگێرانە مەراسمەکەی رازاندەوە.
پاشان لە لایەن ھاورێ سەرگوڵ خودایار پەیامی کۆمەڵەی ژنانی رۆژھەڵات خوێندرایەوە و ھەروەھا ھاورێ ھێمن رەحیمی پەیامی کۆمەڵەی لاوانی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.
لە درێژەی بەرنامەکەدا پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک سوڵتان گوڵاوی پێشکەش کرا و دواتر پەیامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە لایەن کاک چیا خوێندرایەوە.
پەیامی حیزبی شێوعی کوردستان لە لایەن پشتیوان کەریم پێشکەش کرا.
پەیامی حیزبی چەپ ئێران پێشکەش بە بەشداربووان کرا و ھەروەھا پەیامی حیزب و لایەنە سیاسیەکان پارتی ئازادی کوردستان ،رێکخراوی جیھانی کورد،کۆمەڵەی نێوخۆیی ،ئەتئلاف ھاودەنگی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران ، رەوەندی کوردی ئاڵمان بە بەشداری کاک بابە شێخ ناسری ئاماژە پێکرا.
شاعیری خۆشەویست کاک فەریدون ئەرشەدی بە دوو پارچە بە زمانی فارسی و کوردی کۆرەکەی رازاندەوە و ھەروەھا مامۆستا بێھروز مەلەک شاە بە پەخشانێکی فارسی بەشدار بوو .
ھۆنەرمەندی خۆشەویست کاک فوێاد گوڵ نەسەب و ھۆنەرمەندانی بە توانا مامۆستا فاروق و کاک شاھروخ شەریفی بە پێشکەش کردنی سرود و مۆسیقای شۆرشگێرانە رێزیان لە رۆژی کۆمەڵە و شۆرشی ژن ژیان ئازادی گرت.
سپاس و  پێزانین بۆ ستافی کوردستان نیۆز 

 

10:55 - 21/2/2023 نوێ کراوەتەوە