چالاکیەکان

رێز گرتن لە ٣٥مین ساڵ یادی کارەساتی هەڵبجە لە شاری تۆرۆنتۆ

10:27 - 13/3/2023

رێز گرتن لە ٣٥مین ساڵ یادی کارەساتی هەڵبجە لە شاری تۆرۆنتۆ

رۆژی یەکشەممە ١٢ مانگی مارسی ٢٠٢٣ لە سەر بانگەوازی ماڵی کورد لە شآری تۆرۆنتۆ مەراسمێکی گەرمو گۆردا بۆ رێز گرتن لە یادی کارەستی کیمیا باران کردنی شاری هەلبچە لە باشووری کوردستان لە لایان حکومەتی سەدامەوە و گیان لە دەسدانی زۆرتر لە ٥٠٠٠ کەس و بریندار بوونی دەیان هەزارا کەس، بەرێوە چوو.

مەراسمکە کە بە بەشداری ژمارێکی زۆر لە کوردەکانی دانیشتووی تۆرۆنتۆ و شارەکانی دەورو بەر و نوینەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسی و جەماوەرییەکان و نوینەرانی پەرلمان، سەرەتا بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و کانادا و یەک خۆلەک بۆ رێز گرتن لە یادی گیان بەخت کردوانی کارەساتی هەلبجە دەستی پێ کرد، پاشان پەیامی ماڵی کورد بە بۆنەی کارەساتی هەلبجەوە بە زمانی کوردی و ئینگلیسی پێشکەشی بەشدار بوان کرا. بە دوایی نوێنەرانی پارلمان لە بەشە جۆراو جۆرەکانی کانادا و کە سایتییەکان بەم بۆنەوە قسەو بااسییان پیشکەش کرد.
جیگای ئاماژە پێدانە کە هاورێیانی تەشکیلاتی کانادای کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشآنی کوردستان لە مەراسمی رێزگرتن لە کارەساتی هەلبجە بەشداریی گەرمو گۆرییان بوو.

کۆمەلەی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران- کاناندا 
١٢ی مارسی۲۰۲۳

زۆربینراوترین