چالاکیەکان

رۆژی کۆمەڵە بە شکۆێکی زۆر لە شاری ستۆکهۆڵم ڕێزی لێ گیرا!

12:57 - 23/2/2023

رۆژی کۆمەڵە بە شکۆێکی زۆر لە شاری ستۆکهۆڵم ڕێزی لێ گیرا!

بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە رێورەسمێکی شکۆدار لە شاری ستۆکهۆڵم بەرێوەچوو

ڕۆژی کۆمەڵە بە یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە و هەمو گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یادی گیانبەخت کردوانی بۆمەلەرزەکانی خۆی و کوردستان و ڕۆژئاوا و تورکیە  و یادی زیندانیە سیاسیەکان بە خۆڵەکێک بێ دەنگی دەستی پێ کرد.
سەدان کەس لە نێونەری حیزب و لایەن و کەسایەتی و دوست و ئەندامی کۆمەڵە ڕۆژی ١٨ی مانگی فەوریە  لە ڕێو رەسمی ڕۆژی کۆمەڵە

بەشدار بوون.
 ڕێو رەسمی ئەمساڵ لە ژێر مانیفیستی شۆڕشی ژینا هەوڵی دا ڕەنگدانەوەێک لەم شۆرشە و هاوپشتی نەتەوەکانی ئێران بە بلوچ و کورد و فارس و تورک  و نەتەوەکانی دیکەی ئێران بێت، بویە بەرنامەکە بە کۆڕی مۆسیقای لیبرتی بە زمانی لۆری و فارسی و بلوچی و ئاهەنگی ناسراوی بەرایە بە زمانی ئینگلیسی و هەروەها بەشداری هۆنەرمەندان فوئاد مۆحەممەدی و حەمید شەریفی و هۆنەر و کۆری موسیقاکەی و هۆنەرمەندی ناوداری بلوچ ڕۆستەم میرلاشاری رازاندرابوە.
لەم ڕێورەسمەدا بەرێز ئەبوبەکر  مۆدەرەسی ئەندامی دەستەی ڕێبەری کۆمەڵە و بەرێز ناهید بەهمەنی ئەندامی ڕابەری کۆمەڵە وتاری سیاسی ڕۆژی کۆمەڵەیان پێشکەش کرد. دواتر پەیامی حیزبی مەردمی بلوچستان لە لایەن ناسری بۆلیدەای سکرتێری ئەم حیزبە پێشکەش کرا. وتاری پارتی لیبرالی سۆئد لە لایەن فردریک مالم  پێشکەش کرا و هەروەها پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان و پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز حەسەن حاتەمی پێشکەش کرا .
 دواتر ئاماژە  کرا بە بروسکەی هەریەکە لە؛ حکومەتی هەریمی کوردستان، یەکیتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، حیزبی سەربەخویی کوردستان، ناوەندی هاوکاری هیزەسیاسیەکانی کورد وکوردستانی، فیدراسیونی کۆمەڵە کوردییەکان، یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان، ڕێکخراوی لاوان و رێکخراوی ژنانی کۆمەڵە،  حیزبی شیوعی کوردستان، پارتیا سوسیالیستی ڕۆژئاوا،  ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی یارسان و ژۆمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیەکان کە پەیامیان نارد بوو بەڵام مەجال نەبوو کە بیخوینەوە ئاماژەیان پێ کرا و سپاسی هەمویان کرا..
هەروەها لەم کۆرەدا رێز لە کادر و فەرماندەی خۆشەویستی کۆمەڵە کاک غۆڵامی زەبەردەست گیرا و چەپکە گوڵی کۆمەڵەی پێشکەش کرا.  
لەم ڕێوڕەسمە دا شێعری شاعیری گەروە و ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس لە لایەن حەمیدە شەستان بە زمانی بلوچی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. بەڕێوەبەرانی ڕێورسمی ڕۆژی کۆمەڵە هاورییان دڵنیا ڕەحیمزادە و پرشنگ مەحەممەدی بە خوێندنەوەی شیعر و دروشم کۆرەکەیان ڕازاندەوە.
لە دەروەی هۆلی بەرنامەکە پێشانگایەکی هۆنەرمەندێکی بلوچ پێشاندرا و میزی کتێب بۆ دوستدارانی کتێبی نوسەرانی شۆرشگێر لە وانە ماموستا عۆمەر شێخ موس کە بەرێز ئەحمەد ئەسکەندری کۆیکردتەوە دانرابوو.
هۆلی مەراسمەکە لە دەروەی لۆکالەکەش ببو بە باسکردن لە ئەرکی ئەمرۆی کورد و حیزب و کەسایەتیەکانی بۆ بە سەرئەنجام گەیاندنی شۆرشی ژینا.

وێڕای سپاس وپێزانین لە
؛حیزب و ڕێکخراوی  بەشدار بووی کورد و نەتەوەبندەستەکانی ئیران کە بریتی بوون لەم لایەنانە

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان( کومیتەی سوئید )
حیزبی شیوعی کوردستان
پارتی یەکیەتی دیموکراتی کورد لە سوریە
پارتی سوسیالیستی کورد ( باکور )
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان
کۆمەڵەی مافی ژنی کورد- 
یەکیەتی ژنانی دیموکرات- 
ڕێکخراوی ژنانی کۆمەڵە- 
حزب مردم بلوچستان- 
حزب چپ ایران( فدائیان خلق )- 
حزب دموکرات ایران-
کنگرە ی میلیت های ایران فدرال
 جمعیت سوسیال دموکراسی برای ایران .
کۆمیتەی هاوکاری هیزە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی
فیدراسیونی کۆمەڵە کوردیەکانی سۆئد
 ڕێکخراوی لاوانی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران،کومیتەی سوئید

12:13 - 23/2/2023 نوێ کراوەتەوە

زۆربینراوترین