چالاکیەکان

راپۆرتی مەراسمی نەورۆز لە سوێید

10:41 - 22/3/2023

راپۆرتی مەراسمی نەورۆز لە سوێید

مەراسمی جەژنی نەورۆز لە وڵاتی سوئید لە سەر بانگهێشتی ناوەندی هاوکاری بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو سەرەڕای باران و هەوای ناخۆش بەڕێوە چوو


ڕۆژی شەممە ١٨، ٣، ٢٠٢٣، لە سەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران، هەر دو ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکرات لە وڵاتی سوئید، شاری ستۆکهۆڵم ڕێورەسمی جەژنی نەورۆزو و شۆڕشی ژینا، بە هاوکاری چەندین کۆڕ و کۆمەڵەی کولتوری ڕێکخست. ژمارەێکی بەر چاو لە هاووڵاتیانی کورد، دۆستان و لایەنگرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و ئەندامانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکرات لە شارەکانی دوور و نزیکەوە سەرەڕای باران خۆیان گەیاندە شوێنی دیاریکراوو ئامادەی ڕێورەسمەکە بوون.
 سەرتا بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان بە زبانی کوردی، فارسی و سوئیدی کرا، پاشان سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و دواتر ساتێک بێ دەنگی بۆڕێزگرتن و یادی ئازیزانی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا و گشت شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و ئازادی ڕاگیرا. پاشان پەیامی ناوەندی هاوکاری بە زبانی کوردی لە لایەن بەڕێز نەبەز عەلیدوست ئەندامی حیزبی دێموکرات وپەیامی ناوەند بە زبانی فارسی لە لایەن بەڕێزمحەمەدی فەرهادزادە ئەندامی کۆمەڵە خوێندرایەوە. لە درێژەدا پەیامی پارتی سوسیال دیموکراتی سوئید لە لایەن بەڕێز قادرکاسیگە ئەندام پەرلمان و پەیامی پارتی لیبراڵ دیموکراتی سوئید بە زبانی سوئیدی خوێندرایەوە..
 چەند کۆپلە شێعر لە لایەن بەڕێز ناهید حوسینی پێشکەشکرا، پاشان کەسایەتی ناسراوی بەلوچستان بەڕێز ڕۆستم میرلاشاری، هونەرمەندانی بەڕێزو خۆبەخش. کانی، نارین فەقێ ،زینت پیرزادە، قادر ئەلیاسی، کاروان حکیمزادە، جەماڵ فەتاحیان، هێدی خزری، رامین خسروی، هێدی قادری بە موزیک و دەنگی خۆشی خۆیان رێورەسمی نەوروز و شۆڕشی ژن ژیان ئازادیان بەڕێوە برد. شایانی باسە کە ڕێکخراوی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە جلو بەرگی کوردی ڕەنگ سوورەوە و مەشغەل بەدست ئامادە بوون و جوانێکی جوان و سەرنجراکێشیان بەخشی بە مەراسمەکە. بەشداربووان و پاڵپشت بووان بۆ بانگەوازی ناوەندی هاوکاری بریتی بوون لە:
 کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ،  ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد ،  یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران،  ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،  ناوەندی یەکیەتی کوردان لە سوئید ،  کۆمەڵەی کولتوری بروسکەی ڕۆژهەڵات،  کۆمەڵەی کوردی کولتور و خۆگونجاندن،  ڕێکخراوی ناوەندی کوردی- سوئید
. کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران ) کومیتەی سوئید (18/03/2023