چالاکیەکان

خۆپیشاندان لە شاری تۆرۆنتۆ دژ بە ژەهراویی کردنی خوێنکاران لە قۆتابخانەکانی ئێران لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە!

09:40 - 13/3/2023

خۆپیشاندان لە شاری تۆرۆنتۆ دژ بە ژەهراویی کردنی خوێنکاران لە قۆتابخانەکانی ئێران لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە!

رۆژی شەممە ١١ مانگی مارسی ٢٠٢٣ هاوکات لە چەندین وڵاتی دیکەی جیهان خۆ پیشاندانێک لە سەر بانگەوازی بنەماڵەی گیان بەختکردوانی پەروازی ئۆکرائینی پی اس ٧٥٢ی دانیشتووی تۆرۆنتۆ بۆ مەحکوم کردنی کۆماری ئیسلامی و ژەهراویی کردنی خوێنکاران لە قۆتباخانەو زانکۆکانی ئێران لە شاری تۆرۆنتۆ بەرێوە چوو.

لەم خۆ پیئشانەدا کە کاتژمێری ١ی پاش نیوەرۆ بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێ کرد چەندین بریار نامە و پەیام بۆ مەحکوم کردنی کۆماری ئیسلامی و داوا کاری لە حکومەتی کانادا بۆ مەحکوم کردنی زۆرتری کۆماری ئیسلامی و ناساندنی سپای پاسداران لە لیستی ترۆریستیدا خوێندارایەوە. 
هەروەها چەندی کەسایەتی و نوێنەرانی پارلمان و حیزب و رێکخراوەکان لە خۆپیشاندانەکەدا وتاریان پێشکەش کرد، هاورێ هێرۆ مۆهتەدی لە لاییان تەشکیلاتی  کۆمەڵەی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانەوە وتارێکی پێشکەش کرد کە لە گەڵ پێشوازی گەرمو گۆری بەشدار بوانی خۆ پیشاندانەکە بەرو روو بوو.
شایانی باسە کە هاورئێانی تەشکیلاتی کانادای کۆمەڵە لەم خۆپیشانەدا باشدار بون.
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمتکێشانی کوردستانی ئێران – کانادا
١١- مارسی۲۰۲۳

 

زۆربینراوترین