ئەدەب و هونەر
پیرۆز بێت ۸ی مارس
12:40 - 8/3/2021
پیرۆز بێت ۸ی مارس
۸ی مارس
تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!
شێرکۆ_بێکەس
زۆربینراوترین
1
رۆژی کۆمەڵە بە شکۆێکی زۆر لە شاری ستۆکهۆڵم ڕێزی لێ گیرا!
2
خۆپیشاندان لە شاری تۆرۆنتۆ دژ بە ژەهراویی کردنی خوێنکاران لە قۆتابخانەکانی ئێران لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە!
3
وتووێژی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵە لەگەڵ رووداو سەبارەت بە دانیشتنی زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا:
4
پەیامی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵە
5
راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە