راگەیاندن
راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی ماڵاوایی برای کادرێکی کۆمەڵە لە سنە
02:38 - 9/1/2023
بەداخەوە ئاگادار کراینەوە شەوی ٦ی ژانوییەی ٢٠٢٣ کاک ڕەزا عەبدولی لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە سنە ماڵاویی لە ژیان کردووە.
کاک ڕەزا برای هاوڕێ شۆڕش عەبدولی کادر و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و هەروەها کەسایەتی خۆشناوی سنە و ناوچەکە و دۆستی کۆمەڵە بوو. یار و یاوەر و دڵسۆز و خەمخۆری هەژاران و زەحمەتکێشان ناوچەی سنە بوو.
بەداخەوە تەمەن مەودای نەدا ئازیزانی دوور وڵاتی لە کوردستانی ئازاددا لە ئامێز بگرێ و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
بەم بۆنەوە لەلایەن کومیتەی دەرەوەی وڵات و ئەندامانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش بە هاوڕێیان کاک شۆڕش، وریا و کامران و بنەماڵەی بەڕێزی کاک ڕەزا لە سنە و هاوڕێ و دۆستانیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
٩ی ژانوییەی ٢٠٢٣
بابەتی زۆرتر
- ڕاگەێندراوی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە؛
- ئاگاداری رێورەسمی رێزگرتن لە چووار پێشمەرگەی ئێعدام کراوی کۆمەڵە لە ئاڵمان
- هاوڕێ ڕەئووف بابائیان تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
- ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی کاک "عەتا ڕەزاڕوبابی"
- ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی ماڵاویی هاوڕێ بەختیار ئەتابەک لە ژیان