چالاکیەکان

گردبوونەی ئەندامانی ٥ ڕێكخراوی چالاكی مافی ژنان لە وڵاتی ئاڵمان

09:35 - 2/8/2020

گردبوونەی ئەندامانی ٥ ڕێكخراوی چالاكی مافی ژنان لە وڵاتی ئاڵمان

کومیتەی هاوکاری ژنانی ڕۆژهەڵات

گردبوونەی ئەندامانی ٥ ڕێكخراوی چالاكی مافی ژنان لە وڵاتی ئاڵمان، بۆ ئیدانە كردنی حوكمی داسەپاوی دەساڵ زیندان بەسەر زارا محمدی مامۆستای زمانی كوردی، لە شاری كۆلن

گردبوونەی ئەندامانی ٥ ڕێكخراوی چالاكی مافی ژنان لە وڵاتی ئاڵمان، بۆ ئیدانە كردنی حوكمی داسەپاوی دەساڵ زیندان بەسەر زارا محمدی مامۆستای زمانی كوردی، لە شاری كۆلن

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ۱ی ئاگۆستی ۲٠۲٠ی زایینی، خۆپێشاندانێكی هاوبەش بە هاوكاری پێنج ڕێکخراوەی ژنان لە ژێر ناوی کومیتەی هاوکاری ژنانی ڕۆژهەڵات لە شاری کۆڵن بەڕێوە چوو کە ئەم ڕێکخراوەنە بریتی بوون لە ڕێکخراوەی ژنانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ، ڕێكخراوەی ئاسۆی ژنی كورد، كۆمەڵەی
ژنانی ڕۆژهەڵات و یەكێتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و سەنتەری ژنان بە مەبەستی شەرمەزاركردنی سیاسەتی سەركووت و تێرۆر و ئیدانە كردنی حووكمی زارا محمدی، مامۆستای زمانی كوردی كە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ ماوەی ۱٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە بەڕێوەچوو.

سەرەتای گردبوونەوکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و هەروەها یەك خوولەك بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی
پاكی گیان بەختکردوان بەڕێوەچوو.
لە بەشی دووهەم دا پەیامی هاوبەشی ئەم ڕێكخراوانە بە سێ زمانی كوردی و
ئاڵمانی و فارسی خوێندرایەوە.

لەم خۆپێشاندانە دا بە تایبەت وێنەو وتەكانی زارا محمدی بەرجەستە كرانەوە كە سەرنجی ڕێبوارانی بۆخۆی ڕاکێشا.

کومیتەی هاوکاری ژنانی ڕۆژهەڵات