راگەیاندن

راگەیاندنی کومیتەی نۆروێژی کۆمەڵە بە بۆنەی کۆچی دووایی دایە کوبرا دایکی هاوڕێ فواد نەغەدە

10:04 - 24/7/2021

راگەیاندنی کومیتەی نۆروێژی کۆمەڵە بە بۆنەی کۆچی دووایی  دایە کوبرا دایکی هاوڕێ فواد نەغەدە

بە داخ و پەژارەوە دایە کوبرا دایکی هاوڕێ فواد نەغەدە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

 

دایە کوبرا مامەشی ساڵی ١٣٣٣ لە مەهاباد لە دایک بوو، لە کاتی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی تا کاتی ماڵ ئاوایی کردنی لە ژیان وەک ژنێکی نیشتمان پەروەر و دۆست ولایەنگری کۆمەڵە، دژ بە کۆماری ئیسلامی و سیاسەتەکانی وەستایەوە، بەو هۆیە جێگای متمانەی جەماوەر و خاوەن پێگەیەکی تایبەت و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو، بە داخەوە ماوەیەک بوو بە هۆی نەخۆشینەوە لە گەڵ مەرگ ململانێی ئەکرد، سەرەئەنجام دوای ٢٥ ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری پزشکیدا، ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٢١ی٧ی٢٠٢١ لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد و دڵە پڕ لە هیوا و تاسەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت، تەرمی دایە کوبرا لە ئاوایی مەمەلیان سەر بە شاری نەغەدە لە ناو ئاپۆڕەی جەماوەری خزم و دۆستان و خەڵکی ناوچەکە بە خاک سپێردرا.

بە ناوی کۆمیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ بە بۆنەی ماڵ ئاوایی کردنی دایە کوبرا دایکی هاوڕێ فواد نەغەدە،  هاوخەمی خۆمان لە گەڵ هاوڕێی ئازیز و تێکۆشەرمان کاک فواد و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەیان لە نەغەدە و مەهاباد دەر ئەبڕین و سەرەخۆشییان لێ ئەکەین و هیوامان سەبوورییانە.

کومیتەی نۆروێژی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران