چالاکیەکان

بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسی ڕۆژی کرێکار لە ئۆسلۆ

10:52 - 2/5/2022

بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسی ڕۆژی کرێکار لە ئۆسلۆ

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی ١ی مای ٢٠٢٢ لە سەر داوای Lo یەکێتی کرێکارانی نۆروێژ ڕێو ڕەسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو.


لەم ڕێو ڕەسمەدا کە هەزاران کەس لە چالاکانی چەپ و کرێکاری لە حیزب و ڕێکخراوە نۆروێژی و بیانییە چەپەکان و یەکێتی کرێکاران تێیدا بەشداریان کرد، کۆمەڵێک بابەت و وتاری تایبەت بە ڕۆژی کرێکار و خواستەکانی ڕێکخراو و حیزبەچەپەکان لە لایەن نوێنەرانی ڕێکخراوە جیا جیاکانەوە پێشکەش کرا.
بەشدار بوان بە سەدان پلاکاردی جۆراو جۆر کە خواستەکانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی لەسەر نووسرابوو بە دەستەوە بوو. شایانی باسە گرووپگەلی موزیک  سرودی ئینترناشنال، مارشی ڕێپێوان و  سروودی کڕێکاریان بە زمانی نۆروێژی پێشکەش کرد.
ئەم ڕێو ڕەسمە کە بە دروشمی ئازادی، دێموکراسی و یەکگرتن دەستی پێکرد دواتر بە ڕێژە و خۆپیشاندان بە ناو شەقامەکانی ئۆسلۆدا درێژەی پێدرا.
شایانی باسە کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بە نەریتی هەموو ساڵێک ئامادەی ڕێو ڕەسمەکە بوون و شان بە شانی چالاکانی کرێکاری ڕێزیان لە ڕۆژی کرێکار گرت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ