چالاکیەکان

بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە یوتوبوری لە ڕێو ڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە

10:36 - 4/4/2022

بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە یوتوبوری لە ڕێو ڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە

بە بۆنەی ١٠ی خاکە لێوە ڕۆژی گیانبەختکردنی پێشەوا قازی موحەمەد ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢ی٤ی٢٠٢٢ی زاینی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتوبوری ڕێو ڕەسمێکیان بەڕێوە برد

، بۆ ئەو ڕێو ڕەسمە کومیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە یوتوبوری بە فەرمی بانگهێشت کرابوون کە لە لایەن کومیتەی کۆمەڵەوە هاوڕێیان تاهیر پەناهیدە، سروە شەریفی و مامۆستا موحەمەد بەشداریان لە ڕێو ڕەسمی ١٠ی خاکە لێوە کرد و شان بە شانی ئامادە بوان ڕێزیان لەیاد وبیرەوەرییەکانی پێشەوا قازی موحەمەد گرت.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی یوتوبوری