چالاکیەکان
بەشداری لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم لە ئۆسلۆ
11:57 - 26/9/2021
لە سەر ئامادەکاری ڕێکخراوی ئۆسلۆی پارتی دیموکراتی کوردستان،
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٥ی٩ی٢٠٢١ لە شاری ئۆسلۆ ڕێو ڕەسمێک بە بۆنەی ٤ەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم بۆ سەر بە خۆیی لە کوردستانی باشوور، بەڕێوە چوو، لەم سمینارەدا وێڕای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب پێشکەش کرا، کۆمەڵێک بابەت و وتاری جۆراو جۆر پێشکەش کران و پاشان فیلمێک لەسەر دۆخی خۆڕاگری هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستانی داعش. لە دەرهێنانی کچە دەرهێنەری خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا بە ناوی نەسرین عەبدی نمایش درا.
بۆ ئەم ڕێو ڕەسمە بە فەرمی کومیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ بانگهێشت کرابوون کە لە لایەن تەشکیلاتی کۆمەڵە لە نۆروێژ هاوڕێ بەهار فاتمی ئەندامی کومیتەی کۆمەلە لە نۆروێژ نۆروێژ، نیزام ئیبراهیمی و فەرانەک موحەمەد پوور ئەندامی کۆمەڵە بەشداری ئەو کۆڕیادەیان کرد.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ
Ibrahim Koneposhi
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
- بەشداریی هاوڕییانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی سۆسیال دێموکڕاتەکانی ئوروپا،
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،