چالاکیەکان

بەشداری لە رێورەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لە ڤانکوڤەر

10:22 - 12/9/2022

بەشداری لە رێورەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لە ڤانکوڤەر

رۆژی یەکشەمە چوواری سێپتەمبەر رێورەسمێک لە لایەن کومیتەی رۆژئاوای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤانکوڤەر، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ و تێکەڵبونەوەی ھەردوو لایەنی حدک و حدکا بە بەشداری لایەنە سیاسیەکان و بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیانی ئەم دەڤەرە بەرێوە چوو.

لەسەر بانگھێشتی کومیتەی حدکا لە ڤانکوڤەر، هاورێ حەمیدی بەهرامی لە لایەن تەشکیلاتی کۆمەڵە لە ڤانکوڤەر بەشداری رێورەسمەکە بوو و پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵەی بەم بۆنەوە پێشکەشی بەشداربوان کرد کە لە لایەن بەشداربوانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا. 

زۆربینراوترین