چالاکیەکان

بەرێوە بردنی ئاکسیونی دژی ئێعدامی لە هۆلەند

06:08 - 11/10/2020

بەرێوە بردنی ئاکسیونی دژی ئێعدامی لە هۆلەند

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی هۆڵەند

کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە هۆڵەند بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند ڕێکخراوی دیکە ئاکسیونی دژی ئێعدامی بەڕیوە برد.


لە سەر بانگەوازیی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە گەڵ چەند ڕێکخراوی دیکە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی ئۆکتۆبر ئاکسیۆنێک لە شاری ئامستڕدامی هۆڵەند بەڕێوە چوو.
ئاکسیۆن لە ژێر ناوی "ئازادی بۆ بەندکراوانی سیاسی لە ئێران و ڕاوەستانی بڕێاری سێدارە لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە" ڕێکخرابو.
لە کاتی گردبوونەوەکەدا بەڕێوەبەران بەجیا لە سەر تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی کورتە وتاریان پێشکەش بە بەشداربووان کرد. هەروەها بە نووسراوە و پلاکارد لە سەر حوکمی "ئیعدام " ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەو دیاردە نامرۆڤانە نیشاندا.
سەرەڕای کەش و هەوای بارانی وە هەروەها یاسا و ڕێسا لە هەمبەر سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی پەتای کڕۆنا هاوڕێیانی کۆمەڵە عەزیزی خوسرەوی و کاوە سەرسەیفی بەشدار و لە بەڕێوەبەرانی ئاکسیون بوون.


شایانی باسە کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە کۆنگرەی ١١ی خۆیدا لە برگەیەکدا بە کۆی دەنگی کۆنگرە ئێعدام کردنی بە کردەوەیەکی نامرۆڤانە  پەسەند کردوە و دژی یاسای ئیعدام کردن  لە ئێستا و داهاتوودا  وەستاوەتەوە کە هاوشانە لە گەڵ هاوپەیمانیی دژی ئیعدام.
لە ساڵی ٢٠٠٢دا، ڕێکخراوەکانی "لێبووردنی نێونەتەوەیی" و "هاوپەیمانیی جیهانی دژی سەزای ئیعدام" ڕۆژی ١٠ی ئوکتۆبریان وەک ڕۆژی وەستانەوە دژی ئیعدام  ڕاگەیاند. هەر بەم بۆنەوە ساڵانە لە زۆر وڵات بە ئاکسیون و خۆپێشاندان داوا دەکرێت سەرزای ئیعدام لە یاساکاندا بسڕێتەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هۆڵەند

 

 

 

06:22 - 11/10/2020 نوێ کراوەتەوە

زۆربینراوترین