راگەیاندن

ئاگاداری بۆ بەخاک ئەسپاردنی هاورێی جەلیل عەلیپور

10:52 - 26/6/2021

ئاگاداری بۆ بەخاک ئەسپاردنی هاورێی جەلیل عەلیپور

کۆمیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە ئالمان

هاوڕێیان و ئاشنایان و دۆستان 

کۆچی ناوادەی پێشمەرگە و کادری کۆمەڵە و هاوڕێی دێرین، #جەلیل_عەلیپوور داخێکی گەورە بوو لە سەر دڵی هەموومان، ئێستاش بڕیارە تەرمی ئازیزی کۆچ کردوو لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 01.07.2021 کاتژمێر 11:30  بە خاک بسپێردرێ. وەک کومیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران داواکارین کە بەشداری ڕێوڕرسمی بە خاکسپاردنی هاوڕی جەلیل عەلیپوور بن، وەک وەفایەک و رێز گرتن لە ساڵها خەبات و تێکۆشان و بیرەوەریەکانی گوڵێکی سووری پێشکەش بکەین و ساتێک بێدەنگی ڕابگرین. 

رێکەوت:01.07.2021
                                  شوێن: Auf dem Weierberg 11
51373 Leverkusen 
کاتژمێر: 11:30