ئەدەب و هونەر
کچی خۆر
05:47 - 8/3/2021
ئێوە کچی کوردستانن
ئێوە کچی کوردستانن
هێزی ئاخێز و هەستانن
رۆڵەی دایکی نیشتمانن
هەوێنی ئەڤین و مانن
کچی خۆر و ئاسمانن
بەهارن، دایکی خوڵقانن
هێمای ئازادی و ژیانن
هاواری گەلی پڕ ژانن
شاباڵی ئاواتی جوانن
رێژنە و ساڵاوی هەورانن
مەشخەڵی روونی شەوانن
نابەزن و شۆڕشوانن
چیرۆکی مێژووی وڵاتن
نەوەی خاکی سوور خەڵاتن
هەڵاڵەی هەنگی خەباتن
کچی شۆڕشی رۆژهەڵاتن
نکۆڵیتان دەکەن هەشن
شەوی تار ئەستێرەی گەشن
کۆتری سپی مێژووی رەشن
پێشمەرگەی خەڵکی بێبەشن
وەردەگێڕن رەوتــی زەمـان
دایکـی گـەلن، چاوگی زمان
کۆرپەی یەکسانیی نیشتمان
لە ئامێزتانا دێتە گیـان
ئارام بوداغی
09:00 - 9/3/2021 نوێ کراوەتەوە
زۆربینراوترین
1
بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنگرەی هاوبەشی پارتی سۆسیالدێموکڕات وە حیزبی چەپی سەوز لە وڵاتی هۆڵەند
2
ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
3
خوشکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
4
کۆمەڵە، ڕوانگە و هەڵوێستەکان
5
ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵاوایی لەژیان کردنی هاوڕێ «یەدوڵڵا بیگلەری»