راگەیاندن
بە بۆنەی ١ی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار
11:22 - 2/5/2022
روو بە یەکێتییە کرێکارییەکان
ئەمڕۆکە کێشەگەلێکی دژوار کەسەرچاوەکەیان بۆ دەسەڵاتی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە، بەرۆکی بە کرێکارانی ئێران گرتووە.
* گوشارەکانی رژێم بۆ هەرچی زیاتر سەرکوت کردنی کرێکاران روو لە پەرەسەندایە و لە پێناو دامەزراندن و درێژەدان بە ئیش و کار ، کرێکاران لە ئێراندا بە زۆرەملیی ناچار دەکرێن لەهەمبەر بنەما دواکەوتووەکانی کۆماری ئیسلامی خۆیان بە بەرپرس بزانن.
* رادەی حەقدەستی کرێکاران لە ئێراندا لەچاو پێوەری نێونەتەوەیی لە ئاستێکی زۆر کەمتر دایە.
* کرێکارانی ئێران هەردەم مەترسیی لە دەستدانی ئیش و کارەکانیان هەیە و هیچ جۆرە پشتیوانییەکیان لێ ناکرێت.
* مافی هەبوونی یەکێتییە کرێکارییەکانیان لێ زەوت کراوە.
* گوشارەکان بۆ سەر ژنانی کرێکار چەندین قات نالەبارتر لەچاو کێشە و گرفتی کرێکارانی پیاوە و زیاتر دەچەوسێندرێنەوە.
* کەمایەتییە ئایینی، ئەتنیکی و رەگەزیی لە بارودۆخێکی نالەبارتردا بەسەر دەبەن.
دیاردەگەلێکی گەورەی کۆمەڵایەتی وەک بێکاری، گرانی، نەبوونی داهاتووی ئیش و کار و مەترسیی لە بەدی نەکردن و لێڵ بوونی داهاتوو بەرۆکی بە کرێکارانی ئێران گرتووە.
داواکارین ئێوەش داکۆکیکار و پشتیوانی بەش مەینەتان لە ئێراندا بن و گوشارەکانتان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی چڕ کەنەوە تا لەم رێگەیەوە کرێکاران بتوانن دەستیان بە لانیکەمەکانی ژیانیان رابگات.
داواکارین بەدەرکردنی نوێنەری درۆیینەی کرێکاریی کۆماری ئیسلامیی لە یەکێتییە کرێکارییەکان، بە هانای کرێکارانی ئێرانەوە بێن.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران
کومیتەی دەرەوە وڵات
بابەتی زۆرتر
- دایکی دوو هاوڕێی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
- ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە فینلاند