راگەیاندن
راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی ماڵاوایی دایکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە ژیان کرد
12:57 - 24/10/2022
بەداخەوە ئاگادار کراینەوە رۆژی هەینی ٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ دایە" فاتمە رەشی" دایكی هاوڕێ رەحمان مستەفەوی پێشمەرگە و ئەندامی كۆمەڵە، لە تەمەنی ۷۳ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشینەوە لە مهاباد ماڵاوایی لە ژیان كردووە.
دایە فاتم، وەک یەکێک لە دایکانی شۆڕشی کوردستان، ژنێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بووە. بەداخەوە تەمەن مەودای بە دایە فاتم نەدا بە هیوا و ئاواتە بەرزەکانی بگا و رووخانی حکومەتی داگیرکەر و ئازادی کوردستان بە چاوانی چاوەڕوانی ببینێ و رۆڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی لە وڵاتی ئازاد لە ئامێزی دایکانەی بگرێ و لە سەردەمی ڕاپەڕین و شۆڕشی ژناندا ماڵاوایی لێ کردین.
بەم بۆنەوە لەلایەن کومیتەی دەرەوەی وڵات و ئەندامانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات سەرەخۆشی گەرمی خۆمان لە هاوڕێی خۆشەویست کاک رەحمان مستەفەوی و سەرجەم بنەماڵەی "رەشی و مستەفەوی" و ئازیزانیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢
بابەتی زۆرتر
- ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی ماڵاویی هاوڕێ بەختیار ئەتابەک لە ژیان
- دایکی هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە شاری سەوڵاوا ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد