چالاکیەکان

کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند حزب و ڕێکخراو لە ئامستڕدام ئاکسیونی دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە برد.

02:05 - 14/12/2020

کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند حزب و ڕێکخراو لە ئامستڕدام ئاکسیونی دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە برد.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی هۆڵەند

گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە هۆڵەند

 

 

بە بۆنەی ١٠ دێسامبر "ڕۆژی جیهانی ماڤی مرۆڤ" دواینیوەڕۆی  ڕۆژی شەممە  ١٢ی دێسامبر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە هاوبەشیی لە گەڵ  ڕێکخراوی "شۆڕای ئاکسیونەکان لە هۆڵەند" گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە هۆڵەند  بەڕێوە برد.
لە ئاکسیوندا کە لە مەیدانی "بورس پەلەین"ی شاری ئامستردام بەڕێوە چوو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ وا سەرەڕۆیانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێن مەحکوم کران.
بەڕێوەبەران بە دانانی پۆدیۆم و تریبون وە هەڵواسینی چەندین نووسراوە، وێنە و بلاکارد لە پێوەندی لە گەڵ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە  ئێران، سرنجی بەشداربووان و ڕێبوارانیان بۆ ئەم ئاکسیونە ڕاکێشابوو.
پەیامی  بەڕێوەبەران و رێکخەرانی  ئاکسیون لە لایەن هاوڕێ کاوە سەرسەیفی'یەوە  خوێندراوە وێڕای وتار و بڵاو کردنەوەی نووسراوەی هاوبەش هەر یەک لە لایەنەکان بە جیا پەیامی خۆیان پێشکەشی بەشداربوان کرد. 
لەم ئاکسیونەدا کورتە پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە لایەن هاوڕێ "کاوەی سەرسەیفی"وە خوێندراوە، لە پەیامەکەدا وێڕای ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستان، لە وانە ئێعدانی  ٥٩ لاوی بێتاوانی مەهاباد،  ڕامین حسێن پەناهی، ساسان ئالی کەنعان و سمایلی محەمەدی و سەرجەم تاوانەکانی دیکە وەک کوشتاری کاسبکارانی سەر سنوورەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم کرا. هەروەها داوای یەکگرتوویی ئۆپۆزیسیۆن لە  دەرەوە بەتایبەت وڵاتی هۆڵەند کرا.
لە لایەن ڕێکخراوێکی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕۆژهەڵات" وتارێک بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن خاتو "زارا باوەندپور" خوێندرایەوە و ئیعدامەکانی ئێران مەحکوم کران و داوای هەڵوێستی هەمەلایەنە بۆ وەستانەوەی حوکمی ئیعدام کرا.
لەم ئاکسیونەشدا بەداخەوە لە بەر یاسا و رێسای زۆر لە هەمبەر زیاد بوونی پەتای کڕۆنا ئیزنی خۆپێشاندان بۆ جەماوەری زۆر نەرەخسابوو  وە  لە لایەن شارەوانییەوە پێشتر ڕادەی ڕێژەی بەشداربوان دیاری کرابوو. 
لە میانەی  ئاکسیوندا هاوڕێیانی کۆمەڵە باس و لێدوانیان لە سەر پیشێلکارییەکانی ماڤی مروڤ لە ئێران بەتایبەت لە سەر خەڵکی کوردستان لە گەڵ بەشداربوان و ڕێبواران ئەنجام دا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
١٢-١٢-٢٠٢٠

02:25 - 14/12/2020 نوێ کراوەتەوە