چالاکیەکان
لە سەر ئێعدامی لاوەکانی کوردستان داوای هەڵوێست لە پارلەمانی ئۆروپا کرا
10:30 - 23/7/2020
لە هەمبەر سەزادان و ئیعدامی لاوانی بێ تاوان لە کوردستان، داوای هەڵوێست کرا.
لە لایەن هاوکارانی پەیوەندیدار بە دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و ئەندامانی کۆمیتەی وڵاتانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر، لە نووسراوەیەکی فەرمیدا داواکارییەک خرایە بەر دەستی کاربەدەستانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵات لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپا لە گەڵ کانادا.
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٧ی جولای لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی ئێران لە پاڕڵمانی یەکێتی ئوروپا کۆبوونەویەک بەڕێوەچوو. چەند ڕۆژ بەر لە کۆبوونەوەکە، لە لایەن دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵەوە، نامەیەک ڕادەستی ئەندامانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا کرا. پاش ئاماژە کردن بە ئیعدامەکانی ئەم دوایانە لە کوردستان، وە پەرەستاندنی توندوو تیژی و ئێعدامی زیاتر لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، کۆمەڵەی شۆڕشگێر، لە هەمبەر سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەگەری زیاتر بوونی تاوان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە پێناو وەبن خستنی قەیرانە ناوخۆییەکان و چاوترسێن کردنی هاووڵاتیان، داوای هەڵوێستی کاریگەری کرد.
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
٢٣ی جولای ٢٠٢٠
بابەتی زۆرتر
- بەرێوەچوونی ئاکسیۆنێک دژی ئێعدام لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە فیداكاریی چوار گیانبەختكردووە نوێیەكەی كۆمەڵە .ئاڵمان – بەشی ٢
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە فیداكاریی چوار گیانبەختكردووە نوێیەكەی كۆمەڵە .ئاڵمان – بەشی ١
- ئاگاداری رێورەسمی رێزگرتن لە چووار پێشمەرگەی ئێعدام کراوی کۆمەڵە لە ئاڵمان
- لە کانەدا خۆپێشاندان و کۆبوونەوەی ئیعترازی دژی لە سێدارەدانی چووار پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرێوە چوو