چالاکیەکان

سیمینارێکی ئانلاین لە سەر مێژووی حزب لە ئێران و کوردستان

09:25 - 2/12/2020

سیمینارێکی ئانلاین لە سەر مێژووی حزب لە ئێران و کوردستان

کۆمیتەی وڵاتانی  هوڵەند و  ئاڵمان

سیمینارێک بە شێوەی ئانلاین  لە سەر مێژووی پێکهاتنی حزب لە ئێران و کوردستان بەرێوەچوو

بە هاوبەشیی کۆمیتەی هۆڵەند و ئاڵمانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر سیمینارێکی ئانلاین لە سەر مێژووی حزب لە ئێران و کوردستان بەڕێوە چوو
ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٨ی مانگی نوامبر سیمینارێک بە شێوەی ئانلاین  لە سەر مێژووی پێکهاتنی حزب لە ئێران و کوردستان بەڕێوەچوو.
سیمینار لە لایەن کۆمیتەکانی وڵاتانی هوڵەند و ئاڵمانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر  ڕێکخرابوو. باسی مێژووی درووست بوونی شێوازی حزب لە ئێران و کوردستان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو کە لە لاین هاوڕێ "نەجمەی گوڵپەروەر" کادڕی کۆمەڵە پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
پاش وتاری هاوڕێ نەجمە چەندین پرسیار و پێشنیار لە لایەن ئەندامانی بەشداربوو خرانە بەر باس و لێداون.
لە کۆتاییدا لە سەر پلان و  ناوەڕۆکی بابەت و کاتی کۆبوونەوەی داهاتو گفتوگۆ ئەنجامدرا و بڕیارە لە مانگی دێسەمبر سیمیناری کۆمیتەکانی هۆڵەند و ئاڵمان لە سەر بابەتی دیاریکراو بۆ ئەندامان بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە بچێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی وڵاتانی  هوڵەند و  ئاڵمان