چالاکیەکان

بەشداری لە ڕێو ڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات

10:24 - 12/9/2022

بەشداری لە ڕێو ڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١٠ی٩ی ٢٠٢٢ی زاینی لە سەر ئامادەکاری کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە شارۆچکەی ڕۆدە بە بۆنەی ٥ی خەرمانان ٤٢هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ساززمانی خەبات، ڕێو ڕەسمێک بەڕێوە چوو.

لە لایەن کومیتەی سازمانی خەبات، کومیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ بە فەرمی بانگهێشت کرابوون، لە لایەن تەشکیلاتی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ هاوڕێیان نگین قادرزادە، فەرهاد مینبەری و جەلال مەحموودی بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمەیان کرد و بە پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ و برووسکەی پیرۆزبایی شان بە شانی ئامادەبوانی ڕێو ڕەسم ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی ٤٢ساڵەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران گرت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ
 

زۆربینراوترین