چالاکیەکان

لە هولەند ئاکسیۆن بۆ پشتیوانیی لە زیندانیان سیاسی و ئەقیدەتی بەڕێوەچوو

11:13 - 15/2/2022

لە هولەند ئاکسیۆن بۆ پشتیوانیی لە زیندانیان سیاسی و ئەقیدەتی بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی مانگی فوریە لە بەر دەرگاری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە شاری ئامستڕدامی وڵاتی هوڵەند ئاکسیونێک بەڕیوەچوو. داکۆکی لە مافی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی هەروەها پشتیوانیی لە ناڕيزایەتیی بەندکراوانی بەناڕەوای بەندیخانەکانی ئێران مەبەستی سەرەکی گردبوونەوەکە بو.

 

ئاکسیون لە لایەن شۆڕای ڕێکخستنی ئاکسیونە سەراسەرییەکان ڕێکخرابوو، لەم پێناوەدا نووسراوەیەک ڕادەستی کاربەدەستانی ئەمنستی ئینتراناشناڵ کرا هەروەها لە بەر دەرگای ڕێکخراوی ناوبرا چەندین پەیام و بابەت خوێندرانەوە پەیامی شۆڕا بە زمانی هۆلەندی لە لایەن هاوڕێ کەژاڵ ئیلخانی زادە"وە خوێندراوە. پاشان نوێنەری حزب و ڕێکخراوە بەشداربووەکان هەر یەکەو بە جیا پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.  
پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێر کە یەکێک لە ڕێکخەران و بەڕێوەبەرانی ئاکسیۆن بوو لە لایەن هاوڕێ میلاد شەریعەتی بە زمانی ئینگلیسی بۆ بەشداربوان خوێندراوە. 
لە سەر داخوازییەکانی ئامادەبووان وە لە وڵامی پەیامی ئاکسیۆندا، لە لایەن بەرپرسی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی وتارێک پێشکەش بە بەشداربوان کرا و لە وتارەکەدا ئاماژە بەوە درا کە هەوڵی خۆیان داوە و لەمەبەولاوە هەوڵی زیاتر ئەدەین تا ئەم پیشێلکاریانە وا لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دژ بە زیندانیان ئەنجام دەدرێن کەمتر ببنەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند

11:23 - 15/2/2022 نوێ کراوەتەوە

زۆربینراوترین