چالاکیەکان

بەڕێوەچوونی سیمینارێکی ئانلاین لە سەر "خەباتی ژنان" لە کوردستان. 

06:04 - 2/3/2021

بەڕێوەچوونی سیمینارێکی ئانلاین لە سەر "خەباتی ژنان" لە کوردستان. 

لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێر کۆمیتەی هۆڵەند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی فوریە وێبنارێک ڕێکخرا.



 "کاریگەری ژنان لە سەر بزووتنەوەی ڕزگاری خوازیی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات" هەروەها "هۆکاری کەم بوونی ڕێژەی ژنان لە کارو باری سیاسی" دوو بابەتی جیاواز  بوون کە لە دوو پانێلدا لە لایەن هاوڕێیان، ڕێزدار کاک ئەبوبەکر مودەڕەسی ئەندامی سەرکردایەتی و جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە وە هەروەها خاتو کەوسەر فەتاحی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات، پێشکەش بە ئەندامانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات کرا.
هاوڕێ ئەبووبەکر لە وتارەکەیدا وێرای ئاماژە کردن بە ئەوە کە بەشێکی زۆری سەرکەوتنی  بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان لە پێناو دەستەبەر کردنی مافی نەتەوایەتی وە هەوەها وەدیهاتنی دادپەروەریی کۆمەڵاتی گرێدراوی ڕادەی بەشداربوونی ڕێژەی ژنانە و لەو پێناوەدا بانگەوازیی بۆ بەشداریی زیاتری ژنان لە بزووتنەوە پێشکەوتنخوازە نەتەوەییەکاندا بە تایبەت "کۆمەڵە" کرد.
هاوڕێ کەوسەر وێرای باس لە دوخی داسەپێندراو بە سەر ژناندا وەک فەرهەنگی پاشەکەشە لە لایەن  لە لایەن کۆمەلگا و سیاسەتی حکومەت، وە هەروەها ئاماژە بە ڕێگاچارەکان، داوای کرد لە هەلێک بە ناو هەلی کۆمەڵە کەڵك وەربگرین چونکە لە ناو کۆمەڵە'دا هەموو ئەو بەستەرانە لە پێناو بەهێزتر کردنی بزووتنەوەی ژناندا ڕەخساون.
بەشی دووهەمی سیمینار تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی و بۆچوون کە لە لایەن بەشداربوانەوە بە پرسیار و گفتوگۆ بابەتەکە زیاتر لێدوانی لە سەر کرا.
سیمینارەکە لە لایەن کۆمیتەی دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو وە مێدیاتۆڕیی بەرنامەکە هاوڕێ حەمیدی بەهرامی بو.
وتاری هاوڕێیانی بەشداربوو لە ڕێگای ڕادیوی "کوردستان تریبوناڵ"ەوە بڵاو کراوە 
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند

06:24 - 2/3/2021 نوێ کراوەتەوە