چالاکیەکان

بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان

10:27 - 4/4/2022

بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی٤ی٢٠٢٢ی زاینی لە لایەن تەشکیلاتی حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری یوتوبوری،

بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی ئەو حیزبەوە ڕێو ڕەسمێک بەڕێوە برا، کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە یوتوبوری لە سەر بانگهێشتی حیزبی شیوعی کوردستان بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمەیان کرد. شایانی باسە کومیتەی هاوکاری پێکهاتوە لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێر یەک لە ئەندامانی کومیتەی هاوکارییە، هاوڕێ موحەمەد موحەمەدیان وەک نوێنەری کۆمەڵە لە کومیتەی هاوکاری لەگەڵ وەفدی ئەو کومیتەیە بەشداری ڕێو ڕەسمی ڕۆژی دامەزراندنی حیزبی شێوعی کوردستانیان کرد.
کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی یوتوبوری

10:35 - 4/4/2022 نوێ کراوەتەوە

زۆربینراوترین