وتار
لاوان و دیاردەی بێ‌کاری
09:51 - 31/5/2021
بێ‌کاری و ئاسته‌نگییه‌کانی له سه‌ر رێگای ژیانی لاوان‌دا یه‌کێک له‌و دیارده سه‌ره‌کییانه‌یه که زه‌قه‌و کۆسپێکی گه‌وره‌و دژوار له سه‌ر رێگای به‌ره‌و پێشچونی ژیانی لاوان به تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگایش به گشتیدا درووست ده‌کات،
چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا، نه‌بوون یان لاواز بوونی ئابووری، نه‌بوون یان که‌م بوونی ناوه‌نده خزمه‌ت گوزاری وبه‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان، نه‌بوون یان که‌مبوونی سیستم وناوه‌ندی بارهێنان له بواره‌کانی زانستی وپیشه‌یی، له کۆمه‌ڵگا رێگا خۆشکه‌ره بۆ چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێکاران، دیاره له ناو دانیشتوانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرترین هێزی کار له لاوان پێک دێت به‌و مانا هه‌م رێژه‌یان زۆره‌و هه‌م هێزی کاریان زیاتره، له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه خاوه‌ن کار و ناوه‌نده کرێکاری وخزمه‌ت گوزاری و به‌ر هه‌م هێهنهرهکان وته‌نانه‌ت ئیداره‌کانیش له توێژی لاو زۆرتر که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن چوونکا هه‌م هێزی کاریان زۆره‌و هه‌م ته‌مه‌نی خزمه‌ت به‌و ناوه‌نده‌ی که لاوی تێدا داده‌مه‌زرێت زۆرتره.
له لایه‌کی تریشه‌وه لاو زیاتر له‌هه‌مو توێژێک پێویستی به کار‌و دابین کردنی داهاتی هه‌یه، چوونکا حه‌زی زۆره‌و ئاوات وخولیای جۆراو جۆر له مێشکیدایه، که واته بێ‌کاری زۆرترین زه‌ره‌ر به توێژی نیازمه‌ند ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوی نیازمه‌ندی بێکار ناتوانێت داهاته‌که‌ی خۆی دابین بکات ونه‌ته‌نیا به ئاواته ساکارهکانیشی ناگات به‌ڵکو ژیانی ئاسایی خۆیشی بۆ دابین نابێت. له‌م حاڵه‌ته‌دایه به هۆی بێکارییه‌وه لاوێکی که‌م داهات درووست ده‌بێت که له‌مه‌ڕ گه‌ڵاڵه‌کانی ژیان وحه‌ز وئاواته‌کانی ناکام ده‌مێنێته‌وه، کاتی لاوێتی کاتێکی گرینگ و ناسکه‌و لاو به هۆی که‌م ئه‌زموون بوون و ناخاراو بوونی له کوره‌ی ژیاندا، به‌هۆی ناهومێد و هیوا بڕاو بونیه‌وه ره‌نگه له ره‌وتی ژیان بچێته ده‌رو و توشی هه‌ندێک گرفتی ناحه‌ز ببێت.
رژیمی کۆماری ئیسلامی له وڵاتی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روت و سامانی وڵاتتدا گرتوه، خه‌ریکه له سه‌ر ده‌ریای نه‌وت و مس وتهڵاو که‌شاوه‌رزی وپیشه و کانگاو سه‌ر چاوه‌کانی ئابووری درێژه به ده‌سه‌ڵاتی نگریسی خۆی ده‌دات، ئه‌م رژیمه به جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ر قاڵی پێراگه‌یشتن به وڵاته‌که‌یدا بێت، به جیاتی ئه‌وه‌ی ناوه‌ند گه‌لی زانستی وتهفریحی بۆ گه‌شه و بارهێنانی لاوان دابنێت، به جیاتی ئه‌وه‌ی ناوه‌ند گه‌لی به‌ر هه‌م هێنان رێک بخات وئابووری بگه‌شێنێته‌وه، به جیاتی ئه‌وه‌ی به که‌شاوه‌رزی ودهخڵ ودانی ره‌ونه‌ق ببه‌خشێت، خه‌ریکی چه‌پاوڵ ورا‌و رووته‌و هه‌مو سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته قوربانی بیری پان ئیسلامیستی و پشتیوانی له‌گرووپه تیرۆریسته‌کان و ئاژاوه نانه‌وه له وڵاتانی دراوسێ و تاراده‌یه‌کیش دونیا.
کۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست رێژه‌ی بێ‌کاری به‌رز راده‌گرێت وهه‌نگاو بۆ که‌م کردنه‌وه و هێنانه خواره‌وه‌ی بێ‌کاری هه‌ڵناگرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێکار موحتاج ترن وزۆر زووتر ده‌توانێت له ناو خه‌ڵکی موحتاجدا خواسته کانی خۆی دابرێژێت. خه‌ڵک و به‌تایبه‌تی لاوان به برسی وبێکار هێشتنه‌وه، له‌و لاکه‌یش دابه‌ش کردنی سه‌روه‌ت وسامان به سه‌ر دام وده‌زگاکانی سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قی که ئه‌م ناوه‌ندانه‌یش کاریان سه‌ر کوت کردنی کۆمه‌ڵگاو په‌ره پێدانی دواکه‌وتویین، سه‌ر له عه‌رشی ئه‌علا ده‌دات.
لاوی بێکار مه‌جال وده‌رفه‌تی گه‌شه‌و بووژانه‌وه‌ی نییه، نه‌ته‌نیا ناتوانێت به حه‌ز وئاواته کانی بگات به‌ڵکو زۆر جاریش مه‌جالی بیر کردنه‌وه‌ی له خۆزگه‌کانی نامێنێته‌وه، چوونکا هه‌مو هێزو وزه‌ی خۆی ده‌خاته کار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کارێک بدۆزێته‌وه، به‌ڵکو له رێگای داهاتی کاره‌که‌یه‌وه بتوانێت لانیکه‌می ژیانی خۆی دابین بکات، لاوی بێکار به هۆی بێکارییه‌وه له قه‌یرانێکدا ده‌ژی که توشی زۆر نه‌خۆشی مێشک وخه‌مۆکی ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئێسته خه‌مۆکی * ئه‌فسورده‌گی* رێژه‌یه‌کی زۆر به‌ر چاو له کۆمه‌ڵگای ئێران وکوردستاندا پێک دێنێت، به چنگه کوڕکێ ژیان کردن و زۆر جار نه‌توانین له روی حه‌ز ومه‌یلی خۆیانه‌وه ژیانیان دابین بکه‌ن، ئه‌مرێکی سه‌لمێندراوه بۆ لاوانی کۆمه‌ڵگای ئێمه، ته‌نانه‌ت زۆر جاریش ناتوانن ژیانی هاوسه‌رێتی له روی حه‌ز و خواستی خۆیانه‌وه دابین بکه‌ن به‌ڵکو ژیانی هاوبه‌ش بۆ لاوانی ئێمه به هۆی بێ‌کاری وکه‌م ده‌سه‌ڵاتی ماڵییه‌وه، له‌رووی تواناییه‌کانی گیرفان وهێزی ماڵییهوهیه نه‌ک له‌رووی خواستی ده‌روونی و ئه‌وین و خۆشه‌ویستییه‌وه، ئه‌م شێوازه له ئاکام دا زۆر جار کاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێ ده‌که‌وێته‌وه، وه‌ک ته‌ڵاق، خۆ کوژی، له‌ش فرۆشی،.......زۆر دیارده‌ی تر.
ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به سه‌ر ئێران دا لاوێکی ده‌وێت که بیر له گۆڕانی ده‌سه‌ڵات وپێشکه‌وتویی وئازادی ویه‌کسانی ودیموکراسی نه‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌و خواسته بگات رێگا گه‌لی جۆراو جۆری گرتوه ته به‌ر، هه‌ندێک جار گرتن وئه‌شکه‌نجه‌و ئێعدام، ده‌ر کردن له سه‌ر کار، ده‌ر کردن له خوێندنگا، دور خستنه‌وه له شوێنی ژیان وکار وخوێندن، بێ سه‌ر وشوێن کردن، ده‌ر کردن له ناوه‌نده وه‌رزشییه‌کان، ده‌ر کردن له ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه کان، کپ کردنی ده‌نگی ده‌نگ داره کان وشکاندنی قه‌ڵه‌می نووسه‌ران، هه‌ر وه‌ها بۆ به‌شێکی زۆریش له لاوان بێ‌کاری، نه‌خۆشیه فه‌وتێنه‌ره جۆراو جۆره‌کان، ماده سڕ که‌ره‌کان، له‌شفرۆشی و ...... زۆر دیارده‌ی تری له کۆمه‌ڵگادا کردۆته باو که لاو به یه‌کێک له‌و دیاردانه گرفتار ببێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی ده‌ست تێوه‌ردان له سیستمی ده‌وڵه‌تی نه‌مێنێت ولا‌و مل که‌ج ولاره ملی به‌ر ده‌رکی ده‌سه‌ڵات بێت.
له کوردستان به ده‌یان هه‌زار مامۆستای قوتابخانه، موهه‌ندس و دوکتۆر ونووسه‌ر وئه‌دیب و کارناس و ...... بێکارن، ئه‌م رێژه جیاوازه له‌و لاوانه‌ی که به هۆی ده‌ست ته‌نگییه‌وه بێ به‌ش بون له خوێندن یان خوێندهوارییهان که‌مه، هه‌مو ساڵێک به هه‌زاران لاو خوێندنی باڵا ته‌واو ده‌که‌ن، ئه‌م لاوانه پاش ساڵیانێکی زۆر له ته‌مه‌نیان که سه‌ر قاڵی خوێندن بون ئه‌و کات رووله بازاری بێ‌کاری ده‌که‌ن و ته‌مه‌نێکی تر له ژیانیان به دوای کاردا وه‌یلان ده‌بن، به‌ڵێ بێ‌کاری هۆکارێکی گرینگه بۆ به‌ر به‌ست کردنی لاوان، که ئه‌م هۆکاره زۆر دیارده‌ی دزێویش له‌گه‌ل خۆی دێنێته ناو کۆمه‌ڵگاو زۆر جارانیش زۆر کاره‌ساتی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ن، کاوە فەرشادفەڕ