چالاکیەکان

بەشداری لە ڕێو ڕەسمی ساڵیادی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نۆروێژ

09:41 - 7/6/2022

بەشداری لە ڕێو ڕەسمی ساڵیادی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نۆروێژ

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کومیتەی نۆروێژ

 

ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٥ی٦ی ٢٠٢٢ی زاینی لە سەر بانگهێشتی ناوەندی ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نۆروێژ، ڕێو ڕەسمێک بە بۆنەی ٤٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شارۆچکەی شەسمۆ لە نزیک شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو.
بۆ ئەو ڕێو ڕەسمە لە لایەن ناوەندی ڕێکخستنەکانی یەکێتی لە نۆروێژ کومیتەی کۆمەڵە بە فەرمی بانگهێشت کرابوون، لەلایەن کۆمەڵەوە وەفدێک کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان، ئاکۆفەتاحی، فەرانەک تەنگیسەر، فەرهاد عەزیمی، فواد نەغەدە و ئیبراهیم کۆنەپۆشی بە پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ و بروسکەی پیرۆزبایی بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمەیان کرد و شان بە شانی هەڵسووڕاوانی یەکێتی و ئامادەبوان لە ڕێو ڕەسمەکە،  ٤٧ ەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان پیرۆز کرد. شایانی باسە لەلایەن دەستەی سەرپەرشتیاری ڕێو ڕەسمەکە بە گەرمی پێشوازی لە هاوڕێیانی کۆمەڵە کرا .

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ

زۆربینراوترین