چالاکیەکان

بەشداری لە رێورەسمی پرسە و سەرخۆشی زیندانی سیاسی حەیدر قوربانی لە ولاتی ئالمان

08:40 - 28/12/2021

بەشداری لە رێورەسمی پرسە و سەرخۆشی زیندانی سیاسی حەیدر قوربانی لە ولاتی ئالمان

بەشداری نوێنەرایەتی کومیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 


رۆژی یەکشەمە ٢٦ی دیسامبری ٢٠٢١ بە بۆنەی لە سێدارەدانی زیندانی خۆراگری کورد حەیدەر قوربانی کە لە شاری سنە لە سێدارە درا ،لە لایەن بنەماڵەی ئەم شەھیدەوە لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری دارمشتات مەراسمێکی رێزلێنان بەرێوە چوو.
لە لایەن کومیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ھاورێ ئەحمەد باب ،پەیامی ھاوخەمی و ھاوسۆزی کۆمەڵەی پێشکەش بە رێورەسمەکە کرد.

 کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئالمان

٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢١ 

08:42 - 28/12/2021 نوێ کراوەتەوە

زۆربینراوترین