چالاکیەکان
لە ڕۆژی جیهانی "خەبات دژی ئێعدام"دا ئاکسیونێک لە شاری ئامستڕدام بەڕێوە چوو
11:58 - 11/10/2021
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئوکتۆبر لە پێناو نارەزایەتی دەربڕین بە یاسا و بڕیاری ئێعدام ئاکسیونێک لە مەیدانی دامی شاری ئامستڕدام بەڕێوە چوو.
ئاکسیون لە لایەن شۆڕای ڕێکخستنی ئاکسیونە سەراسەرییەکانەوە ڕێکخرابوو. هاوکات لە گەڵ دانانی تریبونێک بۆ وتار و پەیامی حزب و لایەنەکان، کۆمەڵێک نووسراوە و وێنە وەک پێشانگایەک خرابوە بەر دیدی ڕێبواران هەروەها هەر بەم بۆنەوە جیا لە سروودی شۆڕشگێڕانەی کوردی و فارسی چەندین دروشم لە لایەن بەشداربوانەوە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەوتراوە.
پەیامی حزبە کوردستانییەکان لە لایەن کۆمیتەی "ناوندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێرانە"وە، ڕێزدار کاک حەسەن مەجیدی پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
لەم ئاکسیۆنەدا هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە دەستەی بەڕێوەبەریدا بوون و چالاکانە لە ڕێکخستن و بەشداریدا هەڵسوڕاو بوون.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای حوکمڕانییەوە حوکمی ناڕەوای ئیعدام بە سەر ناڕازیانی خۆیدا دادەسەپێنێ و ئەمڕۆکە دوای وڵاتی چین، ئێران دووهەم وڵاتە کە ڕێژەی ئیعدامی لە سەرەوەیە. بە پێی هەواڵەکان ساڵی ڕابردوو وە ئەمساڵ ڕێژەی حوکمی ئیعدام زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو پەرەی ستاندوە.
شایانی باسە کە کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە کۆنگرەی ١٢ی خویدا دژی حوکمی ئێعدام بڕگەیەکی پەسەند کردوە کە حوکمی ئیعدام تاوانێکی نامرۆڤانەیە و دەبێ ئەم حوکمە بنبڕ بکرێت.
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
١٠ ی ئۆکتۆبری٢٠٢١
02:17 - 12/10/2021 نوێ کراوەتەوە
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
- بەشداریی هاوڕییانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی سۆسیال دێموکڕاتەکانی ئوروپا،
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،