چالاکیەکان

لە وڵاتی ئالمان رێز لە یاد و خەباتی هاورێ بارام رەزایی گیرا

12:55 - 25/11/2021

لە وڵاتی ئالمان رێز لە یاد و خەباتی هاورێ بارام رەزایی گیرا

کومیتەی بەڕێوەبەری رێورەسمی رێزگرتن لە یاد و بیرەوەری هاوڕێ بارام رەزایی.


رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 21/11/2021 بۆنەیادێک بۆ رێزگرتن و بەرز نرخاندنی زیاتر لە چوار دەیە خەبات و تێکۆشانی بەردەوام و بێوچانی هاوڕێی فەرماندە هاوڕێ بارام رەزایی،

بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان، کەسایەتی و کادر و ئەندامانی هەر دوو لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
رێورەسمەکە لە لایەن هاۆرێ سوهەیلا بابک  بە پخشانە شێعریک بە هاۆکاری هاۆڕێی موزیسیەن جەمشید ئاریانا و بە سروودی بانگەواز سروودی رەسمی کۆمەڵە و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی ئازیزی هاوڕێ بارام رەزایی و سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان دەستی پێکرد.
لە درێژەی رێورەسمەکە و
 لە لایەن پێشکەشکارانی بۆنەکەوە بە خوێندنەوەی پەخشانە شیعر بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی بەخێر هاتنی بەشدار بووان و میوانانی بەرنامەکە کرا.
دواتر و وێڕای دەربڕینی بەخێرهاتن و رێز و پێزانینی خۆی و بنەماڵەیان لە ئاست بەشداربووانی رێورەسمەکە لە لایەن رۆزا رەزایی کچی هاوڕێ بارامەوە، هەروەها وەرگێڕانی کوردی پەیامێک کە بە زمانی ئاڵمانی نووسی بووی بە دەنگی هاوڕێ ئارام مودەڕسی پێشکەش کرا.
لە درێژەی رێورەسمەکەدا هاوڕێ رەزا کەعبی بە نوێنەرایەتی لە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوکات لەگەڵ رێزگرتن لە یاد و بیرەوەری هاوڕێ بارام رەزایی و بەرز نرخاندنی خەبات و تێکۆشان و خولیا و دەور و نەقش و کاریگەریەکانی هاوڕێ بارام لە پێناو یەکخستنەوە و یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە، هەروەها گرینگی و پێویستی و هەوڵەکانی ئەم دواییانەی هەر دوو لای بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بەرز و کاریگەر نرخاند.
دواتر کاک جەلال ناوە، وەک یەکێک لە هاوڕێیانی دێرینی هاوڕێ بارام، قسە و باسێکی پێشکەش کرد.
رێورەسمەکە بە سروودێک بۆ رێزگرتن لە یادی هاوڕێ بارام لە لایەن هاوڕێ بەکر لەگزی، هونەرمەندی دەنگ خۆشی ناو ریزەکانی کۆمەڵە درێژەی پێدرا.
لە درێژەی رێورەسمەکەدا کۆمەڵێک شیعر و پەخشان و دڵنووسراوە و سروودی شۆڕشگێڕانە لە لایەن هاوڕێیان بێهروز مەلەکشا، هاوڕێ حسەین شەبەق، هاوڕێ ئەمیر سەڵواتی، کاک حەمید شەریفی، خاتوو کەژاڵ بلووری و هەروەها هاوڕێ دەنگ خۆش و هونەرمەند هاوڕێ فواد گوڵ نەسەب و.... پێشکەش بە بەشداربووانی رێورەسمەکە کرا.
لە کۆتاییدا و بە هۆی درێژە کێشانی رێورەسمەکە، هاوکات لەگەڵ خوێندنەوەی پەیامی ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە و ئاماژە دان بە پەیام و برووسکەی حیزب و کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکان و لەوانە سازمانی کۆردستانی حیزبی کومونیستی ئیران کۆمەڵە و حیزبی دیموکرات و.....لەلایەن هاوڕێ سوهەیلا بابەک پێشکەشکاری بۆنەیادەکەوە، هەروەها داوای لێبوردن لە سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتیانە کرا کە بە هۆی نەبوونی کات دەرفەتی خوێندنەوەو پێشکەش کردنی پەیام و برووسکە و بەرهەمەکانیان نەبوو.
جێگای خۆیەتی سپاس و پێزانینی بێ پایانمان ئاراستەی سەرجەم نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان و هەروەها کەسایەتی و شاعیران و کادر و ئەندامانی هەر دوو لایەنی کۆمەڵە بکەین کە لە رێگای دوور و نزیکەوە هاتبوون و لەم بۆنەیەدا بەشدار بوون.

کومیتەی بەڕێوەبەری رێورەسمی رێزگرتن لە یاد و بیرەوەری هاوڕێ بارام رەزایی.