چالاکیەکان

فەرانسە\ خۆپیشاندان و ئاکسیونێک لە پاریس لە میدانی “شاتلە “ دژی هەڕەشەو هێرشەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو .

09:06 - 21/9/2021

فەرانسە\ خۆپیشاندان و ئاکسیونێک لە پاریس لە میدانی “شاتلە “ دژی هەڕەشەو هێرشەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو .

‎ ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ١٩ ی  سپتامبری ۲٠۲۱ی



‎زایینی، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ، ئاکسیون و کۆبوونەویەک بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکووم‌کردنی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران، لە پاریس لە میدانی شاتلە ،  بە بڕیاری ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ، هاوکات لە گەڵ کۆڕی کوردانی فەڕانسە بەڕێوە چوو.

‎ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی گیان بەخت کردوانی ڕێگای ئازادی و دیموکراسی دەستیپێکرد.
جێگای ئاماژیە کۆمەڵیکی زۆر لە ڕیکخراوە مەدەنیو کەسایەتی سیاسیی و نوسەرو ڕوناک بیری ئیرانی و فڕانسوی لەو ئاکسیونەدا بەشداریان کرد .


‎لە سەرەتای ئەو کۆبونەویەدا  بەر پرسی کۆڕی کوردانی فڕانسە  بەڕێز کاک عزیزی ماملێ پەیامییکی بە زمانی فڕانسەوی ئاراستەی بەژدار بوان کرد و پاشان پیامێکیشی بە زمانی کوردی خۆێندەوە .


‎بەڕیز ماملی لە پیامەکەیدا وتی : دیارە ئەوە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەزاندنی سنوور و پێشێلکردنی هەمویاسا نێودوڵەتیەکان،  بە بیانوی حیزبە کوردوستانیەکانەوە ، بە چکی قورس هیرش دەکاتە سەرخاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و بۆتە مەترسیەکی گەورە بۆسەر ژیانی خەڵکی مەدەنیو هەروەها ریکخراوە سیاسی و مقەڕو بارەگای ناوەندی حیزبەکان .


لە پیامەکەیاندا ، وێڕای مەحکوومکردنی ئەو هێرشانەی ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئیران ، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و هرێمی کوردستان و هەمو هێزو لایەنەسیاسیە کان لە چۆارپارچەی کوردستان کرد سنورێک بۆ زیادە ڕەوییەکانی ئەوڕژیمەو سپای پاستاران دابنێنو ، هەڵوێست بگرن بەرانبەر ئەو کردەوە ترۆریستیانەی حکومەتی ئیران .


شایانی باسە  دواتر بەر پرسی هەرکام لە ڕێکخراوەو لایەنە سیاسیەکان پیامی خۆیان پێشکەش کردو بۆ مەحکوومکردنی هێرش و تۆپبارانی بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەو دێموکڕات دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگ خەباتکارانی کوردوستان  .


جێگای ئاماژەیە بە سەدان کەس لەکادرو ئەندامانی حیزبەکان بەشداری ئەم ئاکسیونە بون و لە گەڵ خۆیان و گەلەکەیان پەیمانیان نۆێ کردەوە کە هەڕەشەو تۆپ باران ناتوانێت کاریگەری لە سەر ئیرادەی سیاسی نەتەوکەمان و خەباتکارانی دا بنێت و شۆڕش و خەبات و تێکۆشانمان دژی ڕژیمی جینایتکاری کۆماری ڕەشی ئیران زۆر لە جاران چڕەپڕتر دەبێت و بە دڵگەرمی زیاترو چاونەترستر لە جاران  خەباتمان بەر دەوام دەبێت .


شایانی باسە پیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان بە زمانی فڕانسەوی  لە سەر شقامەکانی پاریس بڵاوکرایەوەو لە لایان فڕانسەویەکانەوە پێشوازی گەرمی لێ کرا .