راگەیاندن

زنجیرە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی ولات کۆتایی پێهات. 

09:20 - 16/6/2021

زنجیرە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی ولات کۆتایی پێهات. 

کومیتەی بەڕێوە بەری   کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵات


ئەندامانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە ماوەیەک لەوە پێشەوە زنجیرە کۆبوونەوەکانی سالانەی خۆیان دەست پێکرد و لە دوو کۆبوونەوەی پێشووتردا زەروورەتی کاری ڕێکخراوەیی لاوان، ئامانج و ستراتیژییەکانی کۆمەڵەی لاوان و پلانی کاری ڕێکخراوەیی لە دەرەوەی وڵات و ئەرکەکانی کۆمەڵەی لاوان لە مەڕ پرسی لاوان لە دەرەوەی وڵات، بە تێر و تەسەلی لە لایەن پێشکەشکارەکانییەوە باسیان لەسەر کرا و لە لایەن هاوڕێیانی ئەندامی کۆمەڵەی لاوان شیکارییان لە سەر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی ١٣ی٦ی٢٠٢١  دوایین قۆناغی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە ژووری زووم بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمەڵەی لاوان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو.
تەوەرەی دوایین قۆناغی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵات، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوە بەری ئەم ڕێکخراوەیە لە دەرەوەی وڵات بوو.
کۆمەڵێک لە هاوڕێیان خۆیان بۆ دەستەی بەڕێوە بەری ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوان کاندید کردبوو، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەمە ١٣ی٦ی٢٠٢١ لە کەشێکی هاوڕێیانەدا دەستەی بەڕێوە بەری کۆمەڵەی لاوان دیاریکران کە بریتین لە هاوڕێیان: ڕامیار ئیزەدی، میلاد عەزیزی، نەوید زەندی، موحەمەد فەتحی و کارۆ غەفاری.
کۆبوونەوە پاش هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوە بەر و کۆمەڵێک پرسیار وپێشنیاری ئەندامانی کۆمەڵەی لاوان لە کەشێکی دۆستانە و هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات.

کومیتەی بەڕێوە بەری  
کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵات
١٣ی٦ی٢٠٢١

زۆربینراوترین