بیرەوەری

دەست ولاقی پێشمەرگەیان لە خەنەی سوور گرت! بەشی دووهەم و کۆتایی

10:50 - 20/7/2021

دەست ولاقی پێشمەرگەیان لە خەنەی سوور گرت! بەشی دووهەم و کۆتایی

دەنگی کۆپتەرەکان هەر دەهات نزیک دەبونەوە خەڵکی دڵسۆز و هەمیشە پاڵپشتی پێشمەرگە خەریکی گەرم کردنەوەی دەست و لاقی سەرما بردوی پێشمەرگەن لە چەند مالێک .

دڵەراوکێ و ترس لەوەی رەنگە هێزی جاش و پاسدار بەرەو ئاوای بێن و شەرو پێکدادان دەست پێ بکات زۆربو لای خەڵکی ئاوائی .ئێمەی پێشمەرگە هێشتا ئێش و ئازاری سەرما و تەقینی پێستی دەست و لاق و ناو چاومان کەم نەبوتەوە . پورە  ئامین خێزانی ئەو ماڵەی ئێمەی تێدا بوین هاواری لە کچە گەورەکەی و بوکی ماڵەکی دەکرد، دادەی روڵە گیان خواردنەکەی بێنن بۆ پێشمەرگەکان بەشکم فریای خواردن بکەون، دەنگی کۆپتەرەکان بە ئاسمانی دەڤەرەکەوە پورە ئامینی زۆر نیگەران کردبو. خواردن هاتو بۆنی برنجی رەسمی گەرەکاو گەرەک دەرۆشت  لەگەل تەماتەو ئاوێکی گەرم و خۆشی بێ گۆشت . چونکە زۆر فەقیر و دەست تەنگ بون بەڵام دڵیان و خۆشەویستیان بو پێشمەرگە بە ئەندازەی هەمو دونیا گەورەبو. کۆپتەرەکان دەستیان کرد بە تەقە کردن بە سەر ئاوایدا و چەند راکیتیان لە قەراخی ئاوای سەدبار دا، لە ناو ماڵی دەرئاوسێ ماڵەکەی پورە ئامین سێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی تێدابو کە یەکترمان دەناسی و ئەوان خەڵکی ئاوای شوێ بون و وتیان ئەگەر جاشو پاسدار هاتن ئێمە لەگەل ئێوە دەبین و شەردەکەین.  
. پورە ئامین گوتی بە حەمە خاڵدار پێشمەرگەکەی حیزبی دێموکرات هەر دەبی وابکەن باشە پیکەوە بن ئەگەر جاشە خۆێریەکان لەگەڵ عەجەمەکان هاتن پیکەوە لیان بدەن. نانمان خوارد و خەنەی دەس و لاقمان و سەر لێومان ئیشک ببوە و ئازارمان کەمتر ببوە، بەڵام هەر دەهات خەڵکەکە ترسیان زۆرتر دەبو و نگەران دەبون، لە ناکاو لە تەپوڵکەکانی نزیک ئاوای خواجامیر چەند کەسێک وەدەر کەوتن، کاتی روژ رەنگە سەعات یەکو دوی دوای نیوەرۆبێت. رۆژەکەی هەر ساردە، کەس نەچوتە دەرێ بەفری دەوەرەکە بەستویەتی، پێشمەرگەکان لە ماڵەکاندا ئاگادار کرانەوە کە هەمومان خواردنمان خواردبێت و چەکورەختمان بەستبێت و لە ناو ماڵەکاندا چاورێی بریاری فەرماندەی هێزەکەبن. کۆپتەرەکان زۆر نزیک بەسەر ئاسمانی دەوەرەکەدا و بەسەر ئاسمانی ئاوای شۆیدا لە هاتوچودا بون و تا رادەیەک بێترس بون چونکە بریاردرا کەس تەقە لە کۆپتەرەکان نەکات و خۆمان نیشان نەدەین تاکو پێمان نەزانن و تەقە لە ناو ماڵەکان بکەن. کۆپتەرەکان پاش گولەباران و راکیت بارانی دەوەرەکە گەرانەوە بۆ پادگانی نیزامی شاری بانە، خەڵکەکە برێک ئارام بونەوە و سپاسی پێشمەرگەیان کرد کە خۆمان نیشان نەدا و تەقەمان لە کۆپتەرەکان نەکرد ،هەرچەند ئێمە پەکمان کەوتبو بەو سەرمایە کە چەند سەعات لە سەر جادەی نێوان کەوپێچ خواجامیر دانیشتبوین لە کەمیندا بۆ هاتنی تەئمینەکانی جادە کە ئەوان لەبەر سەرمای لە رادە بەدەری ئەو رۆژە فەرماندەی هەنگی ژاندارمیری بانە بریاری دابو درەنگتر لە رۆژان بچنە دەرەوە، بەڵام تەنیا ئێمە و فەرماندەکەی ئێمە نەمانزانی بو بەو سەرمایە، یان بۆمان گرنگ نەبو تا کاتێک پێستی دەست و لاق و لێومان تەقیبو. خۆمان حازر کرد، چەکورەختمان بەست، لیباسی سپی خامەمان لەبەر کرد بوئەوەی کەمتر دیار بین ، جاشو پاسدار نزیک بونەوە لە تەپوڵکەکانی نزیک ئاوای و بە تیربار قەناسە کەوتنە تەقە کردن لە کوچەو کۆڵانی ئاوای شوێ.  ئێمە لە ناو ماڵەکانەوە هێزی دوژمنمان دەدیت کە زۆر بە ترسەوە دێن بەرەو ئاوای، ماشینێکی دوژمن کە کالیبر پەنجایەکی لەسەر بو لەسەر جادەکەی پشت ئاوای خواجامیر کەوتە تەقە کردن لە ئاوای و دەوەرەکە، داوا لە خەڵکەکە کرا هاتوچو نەکەن و خەڵکەکەش داوایان لە پێشمەرگە دەکرد تا دەکرێت خۆمان بپارێزین لە شەڕ لە ناو ئاوایدا. خەبەر هات کە هێزێکی زۆری جاش و پاسدار لە لای سورویوە بە تەمای چون بو گرتنی بەرزایەکانی نێوان ئاوای شوێ و ئاوای نێژو وەرێ کەوتون، دەنگی کۆپتەرەکان دەبیستراوە خەڵکەکە زۆرتر نیگەران بون، رۆژ دەهات درەنگتر دەبو، ئاسمانی شین و روناک و هەوای سارد هەر دەهات هەور دایدەگرت، پورە ئامین کەوتبوە پارانەوە لە خودای گەورەی خۆی کە بەشکم هەور ئاسمان بگریتەوە تاکو ئەم پێشمەرگانە بە بێ شەڕ و تەقەو پێکدادان لە ئاوای برۆنە دەرەوە، تەقە لە دورەوە لە ئاوای دەکرا و ئێمەش بە نزیک بونەوەی هێزی دوژمن لە چەند لای ئاویەوە نە خەنەمان لە بیر مابو نە ئییش و ئازاری پێستی تەقاوی دەست و لاقمان. بریاردرا لە ناو ماڵەکانەوە لێک نزیک ببینەوە و بتوانین لە چەند شوێن کوبینەوە و خۆمان بۆ شەرێکی دەستەو یەخە ئامادە بکەین و یان بتوانین بە بێ تەقە لە ئاوای برۆینە دەرەوە . سەگوەڕی ئاوای بێدەنگ بون لە ترسی تەقەی تیربار قەناسە و کالیبر پەنجای دوژمنی ئەم ئاوو خاکە، جارجار تەمومژێک دەهات و بە توندی تیدەپەری، پورە ئامین و هەمو خەڵکی ئاوای و ئێمەی پێشمەرگەش و تەنانەت ئاژەڵەکانیش ئارەزومان دەکرد ئەو تەمومژە راوستێ و ئاوای شوێ داپۆشێت تاکو بتوانین هاتوچو بکەین و دوژمن نەمان بینیت . لە بەرزایەکانی ئاوای نێژو هێزی دوژمن کەوتە تەقە کردن و دەستیان گەیشتە ئەو بەرزایانە بەڵام هێزی دوژمن لە جێگای خۆیانەوە بەس تەقەیان لە دەوروبەر دەکرد و وەستابون و نەدەهاتنە پێشتر. هەور ئاسمانی پرتر کرد و سەرماکە شکا و کەمترەو بو، لە ناکاو لە ناو ئاوایدا تەقە دەستی پێکرد، تەقەی دو تەرەفە ،تەقەیەی گەرم، جاشو پاسدار لە تەپوڵکەکانی نزیک گەرەکەکەی ئێمەشەوە نزیک بونەوە و تازە بە قەو
لی کوردی شەر کەوتە قۆپی و نزیک ماڵان، ئێمەش گەلانگەدەنی چەکمان راکێشا، بە پورە ئامینمان گوت مەترسن ئێمە لەگەڵ ئەو تەمومژە نزیک بوە دەرۆینە دەرێ وشەڕەکە دەبەینە خوارەوەی کانی ژنان و ناهێلین جاشو پاسدار لەم بەشەوە دەستیان بگاتە ناو ئاوای و دەرسێکیان پێدەدەین لە بیریان نەچیتەوە. پورە ئامین وتی دەبی عبە شێت لەو سەرمایە چ بکات! پورە ئامین بیرو خەمی دەچو بو لای زۆر کەس هەر بویەش جێگای رێزو ئێحترام بو. عبە شێتی کانی سور هەمو کەس دەیناسی، لەو ئاخرانەدا ئەوەندە ناوی کۆمەڵەی هاتبوە گۆێچکەی لێت دەپرسی تو کیت دەیگوت کۆمەڵەم و زۆر جار پاسدار و جاشەکان بێرێزیان پێکردوە و لیانداوە و ویستویانە ناوی کۆمەڵە نەهێنێت، بەڵام نەیانتوانی ناوی کۆمەڵەی لە مێشک و زمانی بینە دەری، خەڵکی دەوەرەکە خواردن و جلوبەرگیان دەداێ و ئەویش ئەوانەی رێزیان دەگرت و ئەوانەی نەیاندەگرت دەیناسین ، خەڵکەکە دەیانگوت زۆر حەزی لە ژن بو و قەت لیان تورە نەدەبو، گۆیا لە ئاوای کانی سور وەختێک ئەوانیش عبەیەکیان هەبو کە شێت بوە و پیان ناخوش بوە پیاوێک خەڵکی دێکەیان تەواو نیە لە مێشکدا و هەر کەس پرسیاری کردوە ناوی چیە وتویانە عبە شێتی شوێ، هەر بۆیەش خەڵکی شوێش ویستویانە حەقی خۆیان بکەنەوە ناویان ناوە عبە شیتی کانی سور و زوربەی کات دەچونە کانی ژنان . بۆیە پورە ئامین وتی رەنگە عبە لە کانی ژنان بیت. هاتینە دەر لە ماڵی پورە ئامین، پێش ئەوەی بەکرێگیراوانی جاشو پاسدار بگەنە لای کانی ژنان و ناو ماڵەکان، بریار درا لێان دەین بەڵام ێیش تەقەی ئێمە، ئێمەیان دیت و کشانەوە و ئێمەش وەدەست هاتین و بە دەم تەقەوە وەدویان کەوتین. هاورێیانمان ئەوانیش پاش شەرێکی چەند دەقیقەئ دوژمنیان لای خویانەوە شکاندبو و لە هاتنە ناو ماڵەکان لە دورە تەقەدا وەدەریان نابون، هەمو هەوڵەکە ئەوەبو شەر نەکەوێتە ناوماڵەکان، هاوکات لە چەند شوێنەوە دوژمن کەوتەخومپارە بارانی دەوەرەکە ، دوژمن کە زانئ ناتوانێ خۆرابگرن لەبەر ئاگری پێشمەرگەدا ، زۆر بە خەستی ئێمەیان لە چەند قۆلەوە بە دۆشکەو قەناسە گولەباران دەکرد. بە تێکشکانیان لە ناو ئاوی و تەپوڵکەکانی دەوروبەری ئاوای دەستیان کرد بە پاشەکشە کردن لە بەرزایەکانی ئاوای سەرقول و میراوێ سەرو. خەڵکی ئاوای کە دوژمنیان دەدیت چۆن سەر شۆرانە رادەکەن و پێشمەرگە بە ئەو سەرمایە و لە ژێر ئاگری بی ئەمانی تۆپو خومپارەو قەناسەو دۆشکەیدا بە دوایاندا رادەکەن دڵخۆش بون و ئێمە گەراینەوە بو ناو ئاوی شوێ و لە ناو بەدرەقەی گەرمی خەڵکی ئاوایدا بەرەو ئاوای سەدبار وەرێ کەوتین. بە داخەوە چەند سال دواتر جەنایەتکاران لەسەر جادەی بانە سەردەشت لە هەژدە دۆلان تەقە لە عبە شێت دەکەن و دەیکوژن و خەڵکی دەوەرەکەی زۆر پێ داخدار دەبێت و منیش پر بەدڵ دڵنگەران بوم بۆ نەمانی عبە شێت.  خەڵک دەیگێرنەوە کە گویا لە نزیک پایەگای هەژدە دۆلان پاسدارە جەنایەتکارەکان لێدە پرسن تو کیت، عبە شێت دەلێت کۆمەڵەم، پاسدارەکان تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن بەڵام داگیرکەرانی ئەم دەوەرەی ێیمە و عبە شێت گیان چەند دڵو بیرمان پر هەستو ئازارە. دەوەرەکەی ئێمە بە عبە شێت و ئاژەلەکانیشەوە جوانە بەڵام دوژمنان چاویان بە وانەشمان هەڵنایەت، دەک کۆێربیت دوژمن.
رەئوف بانە ٢٠٢١/٠٥/٢٢ ..............