چالاکیەکان
بەشداری شاندیکی کۆمیتەی کۆمەڵە لە ساڵیادی گشتپرسی هەریمی کوردستاندا، لە شاری هێلسینکی !
12:06 - 27/9/2021
ڕۆژی شەممە ٢٥ ی سێپتەمبەر ٢٠٢١ چوارەمین ساڵۆگەری ریفراندۆمی باشوری کوردستان بە ڕێکخستنی کۆڕ یادێکی شکۆدار لە لایەن ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.
بۆ ئەو ڕێ و ڕەسمە كۆمەڵیکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و مەدەنی و کوردوستانیانی دانیشتووی وەڵاتی فینلاند هەروەها حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بانگهشت کرابوون . بۆ ئەو یادە بەرز و نەتەوەییە بە تایبەت نوێنەران و کۆمیتەکانی حیزبەکانی بەشدار لە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بانگهێشت کرابوون و بە گەرمی پێشوازییان لیمان کرد. هەر لێرەوە سوپاسی ئەو دۆستانە دەکەین دەستییان بە گەرمی دەگوشین کە ئەو کۆڕەیادە ڕێک و پێکەیان ڕێکخستبوو.
کۆڕەکە لە کاتژمێری یەکی پاش نیوەڕۆدا سەرەتا بە سروودی ئەی ڕەقیب و یەک دەقە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان مەراسیمەکە بە پەیامی پیرۆزبایی کەسایەتی سیاسی و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان درێژەی کێشا. کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یەک لەو لایەنانە بوو کە بروسکەی پیرۆزبایی بە بۆنەی یادی مەزنی ٤ ساڵەی ریفرامدۆمی کوردستان پیشکەش کرد. شایەنی باسە لە پەیامی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا سیاستی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانی ئەو ڕژیمە فاشیستە دژە ئازادی و دژە کوردە لەقاودرا و هێرشی موشەکی و بۆبەباران کردنی سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشور بە توندی شەرمەزار کرا و جارێکی تر بانگەوازی بەرنگاری نەتەوەیی بۆ پووچەڵ کردنەوەی سیاسەتی تۆقاندن و کوشتاری خەڵکی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دووپات کرایەوە. کؤڕەکە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و شۆڕشگێڕانەدا درێژەی کێشا و شاندی کۆمیتەی کۆمەڵە لەو دەرفەتەدا لە گەڵ کەسایەتی سیاسی و مەدنی و نوێنەرانی حیزبەکانی کوردستان دیداریان تازە کردەوە و هەروەها ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕایان کرد.
بژی ئازادی ، بژی یادی ٢٥ ی سێپتەمبەر ساڵیدی گشتپرسی کوردستان!
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٣
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٢
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ١