چالاکیەکان

داخوازی حزبە کوردستانیەکان لە دەوڵەت هولەند

09:22 - 30/11/2020

داخوازی حزبە کوردستانیەکان لە دەوڵەت هولەند

حیزبە کوردستانیەکان داخوازییەکیان لە هەمبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خستە بەر دەستی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند.

لە سەر داوای کۆمەڵەی شۆڕشگێر حزبە کوردستانییەکان بە یەک هەڵوێست داخوازییەکیان خستە بەر دەستی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند،

هاوکات لە گەڵ نیزیک بوونەوی ١٠ دێسەمبەر "ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ" لە سەر داوای کۆمەڵەی شۆڕشگێر حزبە کوردستانییەکان بە یەک هەڵوێست داخوازییەکیان لە هەمبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خستە بەر دەستی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند.
لە داخوازییەکەدا پاش ڕوونکردنەوەیەک لە سەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە خەڵکی کورد، جەخت لە سەر دۆخی بەسەرداسەپاوی کاسپکارانی کورد کراوە کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان ناچارن وەک کۆڵبەر کار بکەن. 
لە نووسراوەکەدا داوا کراوە تا هەوڵی گونجاو بدرێت بۆ ڕاگرتنی دەستڕێژی و کوشتاری ڕۆژانەی کۆڵبەران کە پیشێلکارییەکی بەرچاوی مافی مرۆڤییە بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوانی کوردستان کە  لە لایەن هێزە نیزامی و ئەمنییەتێکانەوە ئەنجام دەدرێت. 
شایانی باسە ١٤ حزبی کوردستانی لە ڕێکخراوێکدا بە ناوی هەڤکاری پاڕتە کوردستانییەکان لە هۆڵەند کار دەکەن.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
٢٩-١١-٢٠٢٠

زۆربینراوترین