بیرەوەری

تو گۆڕی کاک شوان بە فیشەکێ بمکوژەو بڕۆ! ( بەشی یەکەم)

10:20 - 30/6/2021

تو گۆڕی کاک شوان بە فیشەکێ بمکوژەو بڕۆ! ( بەشی یەکەم)

بیرەوەری شەرێکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی بانە


خڕەخڕی ئێسقانە شکاوەکانی لاقی دەت گوت دەنگی داروبەردە کە لەگەڵ لافاوی چۆم لە مانگی یەکەمی بەهاردایە بەدەم ئاوەکەوە دەرۆن و لێک دەدرێن ،خوێن وەک کانیاوی پائیز لە بەینی ئێسکە شکاوو وردەکەیەوە دەرژا و بە ناو لەشی سوریدا دەهاتەدەرێ، زۆری هەوڵدەدا بە خشکەخشک بڕوا بەڵام لاقی بەم لاو ئەو لادا دەکەوت، دەت گوت ئەوە لاقی شکاوی کەسێکی دیکەی لە کەمەری بەستوە و رایدەکێشێت بەڵام نایتوانێ!
بەڵام بەوجۆرەش لە خەمی مندا بو نەکا بکوژرێم نەک لە خەمی خۆیدا.
پۆلێک پێشمەرگەی گەنج کە رەنگە لە تەمەندا سالێک گەورەتر یان چکۆلەتر لە یەک بوینایە بەشێکمان لە دەورانی مەدرەسە یەکترمان دەناسی وەک من و ماجید کە هەردوکمان شاگردی گیانبەخت کردو و خۆشەویستی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و هەمو تاکێکی شاری بانە و دێهاتەکانی، کاک جەلالی مەحزونی بوین کە خۆشبەختانە لە پێشمەرگایەتیشدا جارێکی دیکەش ئەو شانسەمان هەبو هەر چەندە بەداخەوە ژیانی پێشمەرگانە مەوداکەی کەمدا بەڵام جارێکی دیکەش وەک مامۆستایەکی چەپ لە شۆرشدا هاورێ و هاوسەنگەرمان بێت.
هەرچی تەمەنی ئیمە زۆرتر دەبو داگیرکاری کوردوستان و لە دەستدانی ناوچە ئازادکراوەکان زۆرتر دەبو و هەستمان بە دوری و کەلێن لە نێوان خۆمان وەک هێزی پێشمەرگە و خەڵکە خۆشەویستەکەی ناوچەکە بە هۆی هەبونی هێزی داگیرکەر لە ناوچەکەدا دەکرد . زۆر جار خۆشمان بە هۆی ئەنجامدانی ئەرکی پێشمەرگانە وەک پەل و دەستە لێک دور دەکەوتینەوە و ئارەزوی دیداری یەکترمان دەکرد. هەستی رێز و خۆشەویستی ئێمەی پێشمەرگە بو یەکتر وەک ژیانی ئاو و ماسی وابو، و ئیمە ببوینە یەک دڵ و یەک گیان لە دوو جەستەدا.
ئەگەر رۆژێک دایکە پێشمەرگەیەک بهاتایە بو لای جگەرگۆشە پێشمەرگەکەی، دەتگوت دایکی یەک پەل پێشمەرگەیە بە تاقی تەنیا و هەمومانی ماچ دەکرد و خۆشی دەویستین، و ئێمەش دەمانزانی دایکمان هاتوە هەر وەک منداڵی خۆی لە دەوری کودەبوینەوە و شیرینی دەداینێ.
هەر دایکە پێشمەرگەیەکی کومەلە دایکی هەمو پێشمەرگەی کۆمەڵە بو و دایکەکان بە هەمومانیان دەگوت رۆلە گیان هەر بۆیەش خۆشەویستی و رێز لە ناو هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەدا داستان و مێژوی تۆمار کردوە. 
ماوەیەک بو لە بناری سورکێو و پاش ئاربەبای خۆشەویست و ئەو دێهاتانەی دەوروبەری شاری بانە بوین و چەند عەمەلیاتی نیزامیمان لەو ناوچە لەسەر رێگای هاتوچوی هێزی داگیرکەر بەریوە بردبو و تا ئەو جێگای بزانم سەرکەوتو بوین و زەربەی کاریشمان لە داگیرکەران دابو وەک لێدان لە گوروهی زەربەتی جاشو پاسدار لە نزیک ئاوای سوێروێ لە چەند کیلومیتری شاری بانە. پاش ماوەیەک پەلێک لە هاوریانی جنوب هاتن بو ناوچەی بانە کە یەکێ لە فەرماندە دەستە و معاونی ئەو پەلەی جنوب هاورێ خۆین شیرین و گیانبەخت کردو ئەحمەد ئاسنگەران بو کە بەداخەوە ئەو فەرماندە جەسور و خۆشەویستە لە شەرێکدا لە ناوچەی دیواندەرە دەکەوێتە بەر تەرکشی خومپارە و گیانی لە دەست دەدات.
هاورێ ئەحمەد ئاسنگەران نمونەی پێشمەرگە و فەرماندەیەکی گەلێک بە توانا و خاوەن شەخسیەت و باوەر بە کۆمەڵە و ئامانجەکانی بو و زۆر خۆشەویست بو لە ناوماندا
لەو ماوە کورتەدا لە ناوچەی بانە بە هوۆی دڵسوزی و ئیجتماعی بونیەوە و لێهاتوی لە کاری پێشمەرگانە ببوە خۆشەویست و ناسراوی ناوچەکە و ناو ئێمەی پیشمەرگە.
من و ماجیدیان لەگەڵ دو هاور دیکەی ناوچەی بانە لە پەلەکەی خۆمان دەرهێنا و دایانین بە پەلەکەی جنوب کە کاک جەلال فەرماندەی پەل و هاوری ئەحمەد معاونی پەلەکە بون .
روژێک بریاردرا من لەگەڵ هاورێ ئەحمەد ئاسنگەران و دو هاورێ دیکە بچین بو شناسای و ساخ کردنەوەی تەرحێکی نیزامی لە سەر جادەی نێوان بەردەبوک و ئاوای بلەسەن کە چەندین پایەگای هێزەکانی داگیرکەری تێدابو وەک پایەگای بەردەبوک و پایەگای بڵەسەن و کێوی گاکر . ……
ئەگەرچی ناوچەی بانە بە هەبونی داری بەڕو گەلێک ناسراوە، و داری بەڕو لە زۆر هەلومەرجی گرانی ژیان و فەقیری خەڵکەدا توانیویەتی یارمەتیدەر بوبیت لە کاتی برسیەتیشدا، بەڵام لە بناری سورکێو و ئاوایەکانی داری مێوە وەک سێو، تری و قۆخ گەلێک بەرچاوە کە زۆر جار یارمەتیدەرمان بوە، ئەم دارانە لە ئاوایەکانی بڵەسەن و گەورەدار و گەرماو زۆر بەرچاوە.  زۆرجار هاوریانی جنوب دەیانگوت دەڵێی ژاوەرۆ و هەورامانە ئێرە، کوردوستان هەمو شتێکی، سروشتی، چیا، ئاو، داروبەردیشی گەلێک جوانە .. ئێستا کە دورین لە وەڵات دەزانین دوریمان وەک باڵندەکان کە لە فەسڵو کاتی خۆیاندا دەرۆن و بە خۆشیەوە و بە هەستەوە ئارەزوی گەرانەوەیان دەکەن، ئێمەش دەلێن ئاخ و ئارەزومان دەکرد باڵندە بوینایە تاکو بە باڵە فرکێ بە پۆل بگەراینایەوە بۆ هێلانەکانی خۆمان. 
هاورێیان چوبونە ئاوای ئوغەڵ کە ئاوایەکی گەلێک خۆشە بەڵام خڵکێکی گەلێک فەقیر بەڵام پێشمەرگە خۆشەویستی هەیە. هاورێیان لە مزگەوتەکەدا پشویان دابو کە لە ناکاو پیاوێکی ئاوایەکە کە برێک لە باری مێشکەوە تەواو نەبو بەڵام خۆین شیرین بو و کاتێ دەچێتە ناو مزگەوتەکە و دەبینیت ئەو هەمو پێشمەرگەی کورو کچ خەوتون دەگەرێتەوە دواوە و دەلێت ،چاولێکە ئەم هەمو بۆقە خەوتون کە چەند هاورێمان پێدەکەنن کە گۆێیان لەو قسە خۆشەی پیاوەکە دەبێت. ئێمەش روشتین بە ناو دارەکاندا لە بەینی روناکی رۆژ و شەودا بو سەر تەپۆلکەی نزیک پایەگای بەردەبوک و هاورێ ئەحمەد ئاسنگەران وتی سبەینی دێین و لەو تویتایە دەدەین و شەرێکی باش و سەریع دەکەین ، پاش هەندیک قسەو پرسیار وردەوردە کەوتە کێشانەوەی کروکی جادەکە و پایەگا و شێوەی هاتوچوی هێزی داگیرکەر لە پایەگای بەردەبوکەوە و هاتنی تیوتاکە و بلاوکردنەوەی ئەو هێزە لە سەر جادەکە لە بەیانیدا ،و تەرحی عەمەلیاتەکە ئاماد کرا و لەسەر کاغەزێکی چکۆلە نوسی و کێشایەوە و پاش هەندێک چاو لێکردن لە دەوەرەکە روشتین بەرەولای هاورێیان لە نزیک ئاوای نیروان و تاژان و تاژەبان کە تا دڵت حەزبکا دێهاتێکی گەلێک خۆش لە سروشتدا ، و ئێمە و خەڵکەکەی گەلێک تێکەڵ بوین، و هەستمان بە داگیرکاری ناوچەکە لە قسەوباس و نگەرانی ئەواندا دەکرد.
هاوریانی فەرماندە کەوتنە قسەوباس کردن پێکەوە و ئێمە دەمانزانی قسە لە عەمەلیات و لێدان لەو تیوتایە دەکەن، ماجید هەر کاتێک خەبەرێکی خۆش و یان بیویستایە شۆخیەک بکات بە دەنگی بەرز دەیگوت ئەی بیمە قوروانی ئەم کورە خاسگەلە، ئیمەشی دەهێنا پیکەنین.
تەرحی لێدانی تیوتا کە هەڵگری شەش تا حەوت پاسداربو لە ساعات حەوتو هەشتی بەیانی رۆژی دوای کە هاورێ ئەحمەد ئاسنگەران لەسەر کاغەزێکی چکۆلە کێشابویەوە تەوزیح درا بو ئێمە و هاورێیانی پێشمەرگەی بەشداربو لەو عەمەلیاتەدا. واحیدی یەکەم بە فەرماندەهی گیانبەخت کردو تاهیر بیساران کە پیموابێت شەش کەس بون کە هاورێ ئەحمەدی ئاسنگەران وەک فەرماندەی گشتی عەمەلیاتەکە لە لایەن کاک جەلالەوە دیاری کرابو. من لەگەڵ چەند هاورێ دیکە کە ماجیدیش یەکێ لەو هاورێیانە بو کە دیاری کرابوین وەک واحیدی پشتیوانی لە هاورێیانی کەمینی ئەسلی کە بریاربو لە تیوتاکە بدەن نەک لە ماشینی دیکەی دوژمن ئەگەر هاتباش، من ژ_س یەکی رەشم بە حەوت هەشت خەشابەوە پیە و ماجیدیش پێنج تیریکی روسی کە دوربینی لەسەربو بە چەند قەتارەی فیشەکەوە پیە و دو هاورێ دیکەشمان بە ژ_س و کلاشینکۆفەوە کە من و عبە و ماجید و حوسیەین کە رەنگە هەر سەد میتر دور لە یەک بوین لە تەپۆڵکەیەکی بەرامبەر پایەگای بەردەبوک خۆمان لە پشت چەند داری بەڕوی هەمیشە پالپشتمان شاردوتەوە کە هاورێیانی واحیدی ئەسلیمان لێوە دیارە کە لە قەراغی جادەکە خۆیان بە جادەکەوە دریژ کێشاوە و ئەرکی ئێمە تەقە کردن لە پایەگاکەیە و رێگا نەدەین هێزیان بێتە دەرەوە لە کاتێکدا هاورێیان لە تیوتاکە بدەن. بەیانیەکی زۆر زو دونیایەکی بێدەنگ تەنیا وریتە وریتی باڵندەکانمان دەبیست، هەوا نمی ساردی بەیانیانی پائیزی هەبو و خەریکی گۆرینی تاریکی شەوبو بۆ روناکی بەیانی و رۆژ بونەوە. خەڵکی فەقیرو هەژاری بڵەسەن وبەردەبوک ومالە تەکو تەنیا هێواش هێواش لە مالەکانیان دەهاتنەدەرێ لەگەڵ مەڕوماڵاتەکەیان. نە دوژمن و نە هەژارانی ناوچەکە دەیانزانی ئێمەی پێشمەرگە خۆمان مەلاسداوە و چاوەرێی تیوتا دەکەین، لە چاوتروکانێکدا بە هاتنی ئوتوبوسێکی سەربازی لە لای بڵەسەنەوە هەمو بەرنامەی عەمەلیاتی نیزامی دیاریکراو کە هاورێیانی واحیدی ئەسلی و لە کەمیندا بو هاتنی تیوتاکە و ئیمەش دانیشتبوین تێکچو. واحیدی ئەسلی بە بریاری خۆیان ئوتوبوسیان دا بەر تەقە و ئاگری توندی چەکەکانیان کە لە ئەنجامی ئەو تەقەدا حەوت سەرباز کوژران و یەکێکیش بە زیندوی و برینداری کەوتە دەست هاورێیانی واحیدی ئەسلی کە ئەو سەربازانە هیچکامێکیان چەکیان پی نەبوە و ئەم بەدبەختانە قەرابوە بچن بو حەمام کردن و فرێدانی کێچو ئەسپێ کە توشی ئەو روژە رەشە هاتن و بە خۆێنی خۆیان حەمامی سوریان پێکرا!
لەگەل تەقەی هاورێیان دوژمن بە هەمو چەکێکی سوکو قورس وەک تۆپو خومپارە و دۆشکە وکالیبر پەنجا ئێمەی ئاگرباران کرد کە داروبەردی کردبوە ئاگر و تەپوتوز کە بەداخەوە هیچ ئیرتبات و پەیوەندی نەما لە نێوانماندا تەنیا من خۆم دەدیت و ماجید چەند میترک دورتر لە خۆمەوە کە تەقمان لە ناو تەپوتوز و توپ باراندا لە پاسدارەکان دەکرد کە لە پایەگاکەوە هاتنە دەرێ رو بە لای ئێمە و هاورێیانی دیکەمان
درێژەی هەیە......................
رئوف بانە ٢٠٢١/٠٦/١١