چالاکیەکان

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە ڕێوڕەسمی  ڕۆژی جیهانی ژنان لە ئامستردام،

09:13 - 9/3/2021

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە ڕێوڕەسمی  ڕۆژی جیهانی ژنان لە ئامستردام،

دواینیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٨ی مارس لە لایەن "کۆمیتەی هەشتی مارسی ژنانی ئامستڕدام" لە مەیدانی "موزەیوم پلەین" لە شاری ئامستڕدام خۆپێشاندانێکی هێمنانە لە شاری ئامستڕدام  ڕێکخرا.

جیا لە دروشم و بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە سەر یەکسانی ژن و پیاو وە هەروەها داوای مافی ژنان هاوکات موزیک، شانۆ و ووتاریش لە بەرنامەکەدا گونجابوو. 
سەرەڕای هەبوونی یاسا و ڕێسای پەتای کڕۆنا لە لایەن شارەوانییەوە، سەدان کەس لە ئامستردام و دەوروبەری بەشداریی مەراسیمی ڕۆژی جیهانی ژنان بوون.
لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان عەزیز خوسرەوی،  کاوە سەرسەیفی و سەیران نەمەکی بەشداریی گردبوونەوەکە بوون و بە پلاکارد و نووسراوە هاوبەشییان کرد لە ڕێوڕەسمەکەدا.
کۆمیتەی ٨ی مارسی ژنانی ئامستڕدام لقی کۆمیتەی هەشتی مارسی نێونەتەوەییە کە پێک هاتوە لە ژنانی چالاکی بواری مافی ژنان و چەندین ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە هۆڵەند کە مانگانە لە سەر پرسی ژنان کۆبوونەوەیان دەبێ، هەروەها چالاکیگەلی جۆراوجۆر لە سەر پرسی ژنان ڕێک دەخەن کە ڕێوڕەسمی ٨ی مارس سەرەکیترین چالاکییانە.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 

کۆمیتەی هۆڵەند