چالاکیەکان

بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە نۆروێژ لە سمینارێکی حدک

11:44 - 13/9/2021

بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە نۆروێژ لە سمینارێکی حدک

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١١ی٩ی٢٠٢١ی زاینی لە سەر ئامادەکاری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، لە شارۆچکەی

 

لیلێسترۆم، کۆڕیادێک بۆ ڕێز گرتن لە گیانبەختکردوانی ١٧ی خەرمانان و هەر وەها یادکردنەوە لە دوکتور سادق شەرەفکەندی بەڕێوە چوو.
لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کومیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ بۆ ئەو کۆڕیادە بانگهێشت کرابوون، لە لایەن تەشکیلاتی کۆمەڵە لە نۆروێژ هاوڕێیان، فەرانەک موحەمەدپوور، ئاکۆفەتاحی و هیوا مەریوان بەشدارییان کرد و لە لایان هاوڕێیانی کۆمەڵە لە نۆروێژ ڕێزیان لەو گیانبەختکردوانە گرت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ