ئەدەب و هونەر

کورتە فیلمی ڕەواق

01:09 - 28/11/2020

کورتە فیلمی ڕەواق

film reweq

" بەبۆنەی ۲٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی  خەبات بە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان " 


نووسەر: ڕۆژین کەرەموەیسە 
دەرهێنەر : مەیسۆن مەجیدی 
ئامادەکار: ئێدریس عەبدی و سامان ڕیشە ساحێب 
کامێرا و مۆنتاژ : مەیسۆن مەجیدی 
دەنگ: ڕاژان مەجیدی 
دیزاین و گریم: ڕۆژین کەرەموەیسە 
بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەفشین دادوەند 
…………………………………………………… 
"ڕەواق" کورتە فیلمێکی کوردییە کە بە بۆنەی 25ی نوامبر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ توندوتێژی دژی ژنان، بە ورەیەکی هاوڕێیانە و پێشمەرگانەوە بەرهەم هاتووە، ئەو کەسانەی کە لەم کورتە فیلمەدا ڕۆڵ دەگێڕن لە کۆمەڵگای ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاتوون و ئەزموونی ئەو توندوتێژیانەی کە بەرانبەر ژنان و کچانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران دەکرێت ھەیە و ئەمڕۆ بە بیرێکی پێشکەوتنخوازانە و هاوتەریب لەگەڵ هەموو یاسا و کۆنڤانسیۆنەکانی جیهانی مافی مرۆڤ وەکوو تاکێکی باوەڕمەند بە بەرابەری مافی ژن و پیاو چالاکی دەکەن.
ژن نیوەی کۆمەڵگایە و ڕێزگرتن لە هەموو مافە بنەڕەتیەکانی ئەرکی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە و لە نیهایەتدا ئەو چالاکی و هەوڵانەی کە هەیە دەبێ ببێتە هەوێنی گۆڕینی یاسا و کولتورو بۆ کۆتایی ھێنان بە هەموو دیاردەی قیزەونی توندوتیژی دژ بە ژنان..
گروپی بەرهەمهێنەری کورتە فیلمی ڕەواق
25ی نوامبر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان