چالاکیەکان

فینلاند\ خۆپیشاندانی کوردستانیانی وڵاتی فینلاند بۆ مەحکوم کردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات  

09:20 - 21/9/2021

فینلاند\ خۆپیشاندانی کوردستانیانی وڵاتی فینلاند بۆ مەحکوم کردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەڵات  

ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ سێپتەمبر ٢٠٢١


لە شاری هێلسینکی لە سەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی و هێرشی موشەکی و بومباران کردنی هەریمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پیشمەرگە و ناوەندەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە لایەن   سوپای تێروریستی پاسداران بەڕێیەوە چوو. لەو خۆپیشاندانەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبەکان و کوردستانیانی ئازادیخواز بەشداریان کرد. سوپاس بۆ هەمو لایەک.

09:28 - 21/9/2021 نوێ کراوەتەوە