چالاکیەکان
ڕێو ڕەسمی بە خاکسپاری تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە کاک موستەفا قادری
10:45 - 26/6/2021
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی فەنلاند
وەک ئاگادارن هاوڕێ موستەفا قادری تێکۆشەری دێرینی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و سێمای ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان لە وڵاتی فەنلاند بە هۆی نەخۆشین ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد و خەم وپەژارەی خستە دلی بنەماڵە و هاوڕێیان و هەموودۆستان و ناسیاوانی.
ڕۆژی پێنج شەمە ٢٤ی٦ی٢٠٢١ی زاینی بە ئامادە بوونی بنەماڵەی کاک موستەفا و تێکۆشەرانی کۆمەلە تەرمی کاک موستەفا لە وڵاتی فەنلاند بە خاک ئەسپەردە کرا.
لەو ڕێو ڕەسمەدا ژمارەیەکی زۆر لە تێکۆشەرانی کۆمەڵە و دۆستان و ناسیاوان ئامادە بوون و بە دانانی چەپکە گوڵ و خوێندنەوەی پەیامی هاوخەمی لە سەر مەزاری هاوڕێ موستەفا دوایین ماڵ ئاواییان لێ کرد.
هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لەگەڵ بنەماڵەی کاک موستەفا و تێکۆشەرانی دیکەی کۆمەڵە ئامادەی ڕێو ڕەسمەکە بوون و هاوڕێ ناسر برزوویی بە نوێنەرایەتی لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات و کۆمیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی فەنلاند پەیامی هاو خەمی و سەرەخۆشی خوێندەوە.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ کۆڕی ڕێز لێنان لە کاک موستەفا و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر کاتژمێر ١٦ لە شاری هێلسێنکی بەڕێوە چوو.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی فەنلاند
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٣
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٢
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ١