چالاکیەکان

پشتیوانیی لە ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئێران لە شاری ئامستڕدام

10:15 - 14/7/2021

پشتیوانیی لە ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئێران لە شاری ئامستڕدام

لە پێناو پشتیوانیی لە ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئێران ئاکسیونێک لە شاری ئامستڕدام بەڕێوە چوو


دواینیوەڕۆی رۆژی دووشەممە  ١٢ی مانگی جولای بە مەبەستی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئێران ئاکسیونێک لە مەیدانی "دام"ی شاری ئامستڕدام لە هۆڵەند بەڕێوە چوو.
ئاکسیون لە لایەن شۆڕای سەراسری ڕێکخستنی ئاکسیونەکان لە هۆڵەند ڕێکخرابوو. لە گردبوونەوەکەدا جیا لە پەیامی شۆڕا، هەرێک لە بەشداربووان پەیامی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد هەروەها پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە لایەن هاوڕێ کاوە سەرسەیفی بۆ بەشداربووان خوێندراوە.
جیا لە پیام و دروشم چەندین پلاکارد بە نووسراوی جۆراوجۆر لە پێناو پشتیوانیی لە بزووتنەوی سەراسەری کرێکاران لە ئێران ئامادە کرابوون. 
 هاوڕێیانی کۆمەڵە یەکێک لە ڕێکخەران و  لە بەڕێوەبەرانی گردبوونەوەکە بوون وە هەروەها ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنەکە.
شایانی باسە چەند هەفتەیەکە کە کرێکاران لە ئێران بە شێوەیەکی سەراسەری لە هەمبەر دۆخی نالەباری ژیان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی مانگرتن بزووتنەوەیەکی سەراسەرییان وەڕێخستوە و لە ناو خۆ و لە کۆمەڵگای نێونەتەوەی دەنگدانەوەی بەرچاوی هەبوە و پشتیوانیی لێکراوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند