چالاکیەکان

هۆڵەند/ لە پێناو مەحکوم کردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حزبەکانی کوردستانی  ڕۆژهەڵات ئاکسیونێک بەڕێوە چوو.

11:18 - 15/9/2021

هۆڵەند/ لە پێناو مەحکوم کردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حزبەکانی کوردستانی  ڕۆژهەڵات ئاکسیونێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژانی دوشەممە و سێ شەممە ١٣ و ١٤ی مانگی سێپتەمبر لە ڕوبەڕووی وەزارەتی کارو باری دەرەوەی وڵات و پاڕڵمان لە شاری دەنهاخ لە وڵاتی هۆڵەند ئاکسیۆنێک بەڕێوەچوو.

پێشتر مانگرتنی سێ ڕۆژە  بۆ مەبەستی مەحکوم کردنی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە هەمبەر کۆمەڵکوژیی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٩٨٨ و تاوانەکانی سەرۆک کۆمار "رەیسی" بوو،  بەڵام دوای هێڕشی ئەم چەند ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات ڕۆژی دووهەم زیاتر تەرخان کرا بۆ مەحکوم کردنی هێڕشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو ناوچە سنوورییانە وا هیزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی لێ جێگیرن.
لە گردبوونەوەکەدا کە بە هاوکاریی شۆڕای ڕێکخستنی ئاکسیۆنەکانی هۆڵەند ڕێکخرابوو چەندین ڕێکخراوی دیکەش وەک کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی شۆڕشگێر و چەند کەسایەتی سیاسی  سەربەخۆ بەشدار بوون. بەم بۆنەوە داخوازییەک ڕادەستی کۆمیسۆنی دەرەوەی وڵاتی پاڕڵمانی هۆڵەند کرا  هەروەها بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا پێنجی ئێوارە بە دروشم و بڵاوکردنەوەی نووسراوە و وتار پیشکەش کردن، ئاکسیون بەردەوام بوو.  هاوکات لە گەڵ سرود و دروشم چەندین نووسراوە و پلاکارد ڕووبەڕووی دەرگای وەزارتخانە و پاڕڵمان هەڵوسرابوون.
 هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لەم ئاکسیونەدا ئەرکی سەرەکێیان بە ئەستۆ گرتبوو

بریارە بە هاوکاریی ئەم رێکخراوانە لە داهاتویەکی نیزیکدا ئاکسیونێکی بەرینتر دژی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە بچێ.
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند

09:59 - 20/9/2021 نوێ کراوەتەوە