چالاکیەکان

لە سیمینارێکدا  ساڵوەگەری “خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان لە ٢٨ی گەلاێژدا” هەڵسەنگێندرا

09:27 - 24/8/2021

لە سیمینارێکدا  ساڵوەگەری “خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان لە ٢٨ی گەلاێژدا” هەڵسەنگێندرا

لە ساڵیادی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی خەڵکی کوردستان و خوڕاگریی مێژوویی نەتەوەی کورد بەرامبەر بەو هێڕشە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٧ی گەلاوێژ لە لایەن کۆمەڵەی شۆرشگێر  کۆمیتەی هۆڵەند  سیمینارێکی زانستیی ئانلاین  بەڕێوە چوو.

سیمینار بۆ دوو کەسایەتیی خەباتکاری سیاسی کوردستان دوو پانێلی لە خۆ گرتبوو. سەرەتای سیمینار  پاش ڕێز گرتن لە هەموو گیانبەختکردوانی خۆڕاگریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بە ڕوونکردنەوەیەک لە سەر ٢٨ی گەلاوێژ لە لایەن هاورێ ئەردەڵان فەرەجی بەڕێوەبەری کۆڕەکە  دەستی پێکرد، پاشان هاورێ ناهید بەهمەنی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە و شایەدحاڵ و بەشداربووی خوڕاگریی لە گەڵ جەماروەری کوردستان لە سەر چەند تەوەری جیاواز بەتایبەت ڕۆڵ و کاریگەریی کۆمەڵە لە سەر ڕاوەستان و خوراگریی خەڵکی کوردستان چەند بابەتی پێشکەش بە بەشداربوان کرد. ئاماژە بە دەورو نەقشی کەسایەتییەکان بەتایبەت مامۆستا شێخ عیزەدین و کەسایەتییەکانی دیکەی کۆمەڵگای ئەوکات بەشێکی دیکەی لێدوانی هاوڕێ ناهید بوو. وتاری هاوڕێ ناهید جیا لەوانە زۆر بابەتی پەێوەندیداری دیکەی لە خۆ گرتبوو  بۆ نموونە کاریگەریی بەرچاوی هێزی ژنانی کۆمەڵە کە ترسی خستبوە ناو  هێزی سەرکووتگەری کۆماری ئیسلامی ئێران  وە هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵی سەرەکی کاک فواد لە 
ڕێکخستنەکان و پلانەکاندا کرا.
  لە پانێلی دووهەمدا لە لایەن هاوڕێ هاشم ڕەزایی  سیاسەتوان و خەباتکار
باسی ڕۆڵی ڕۆشنبیران و یەکدەنگی و فیداکاریی ڕێکخستنەکان کرا و هەروەها خاڵە بەهێزەکان و لاوازەکانی ئەوکاتی بۆ گوێگران شی کرانەوە باسی ئەگەری ڕووداوی وا یا دووپاتبوونەوەی هەل بۆ خەڵکی کوردستان کرا کە هاوڕێ هاشم لێکدانەوەی خۆی بە پۆزێتیف و گەشبینی خستە بەر باس لەوانە کە کورد ئەمڕۆکە  هۆشیاترە و ئەزموونی زیاتری کەسب کردوە 
سیمینار بە باسێک لە سەر داهاتوی ڕۆژهەڵات کۆتایی بە ئەرکی خۆی هێنا
 کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند

زۆربینراوترین