چالاکیەکان

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە ئاکسیۆنی ناڕەزایەتیی دژ بە شانۆی بەفەرمی ناسینی ئیبراهیم رەیسی.

10:52 - 6/8/2021

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە ئاکسیۆنی ناڕەزایەتیی دژ بە شانۆی بەفەرمی ناسینی ئیبراهیم رەیسی.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی هۆڵەند

 

دواینیوەڕۆیی ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ئاگۆست لە مەیدانی "پلەین" لە بەر دەرگای پاڕڵمانی هۆڵەند ئاکسیۆنێک بەڕێوەچوو مەبەست لە  ئاکسیون لە قاودانی زیاتری  تاوانەکانی رژیمی دیکتاتۆڕیی ئێران بەتایبەت ڕابردووی پر لە جەنایەتی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران 'ئیبراهیمی رەیسی بوو.
گردبوونەوەکە لە لایەن شۆڕای بەڕێوەبردنی ئاکسیونە سەراسەرییەکانی وڵاتی هۆڵەند ڕێکخرابوو کە هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە وەک ئەندام هەڵسووڕاوانە تێیدا چالاکن. بەدوای پەیامی شۆرای بەڕێوەبەر،  پەیامی حزب و ڕێکخراوەکان خوێندراوە کە پەیامی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ لە لایەن هەریەک لە هاورێیانەوە زارا باوەندپور بە زمانی ئینگلیسی وە کاوە سەرسەیفی بە زمانی فارسی پێشکەش بە بەشداربووان کرا، هەر لەم پێناوەدا جیا لە هەڵواسینی پلاکارد و دروشمی پێوەندیدار هاوکات دروشم و نووسراوەش لە ناو ڕێبواراندا بڵاو کراوە و روونوسێکش ڕادەستی کاربەدەستانی پاڕڵمان کرا.
لە مەر مەترسیی شکڵی نویی ڤایرووسی کڕۆنا و شوێنی ئاکسیون ڕێژەی بەشداربووان پێشتر بە دەستەی بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندرابوو.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند